لاڤرۆف: ڕێککەوتنی ئێران، ڕووسیاو تورکیا ، بووەتە مایەی هێوری و ئارامیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i294266-لاڤرۆف_ڕێککەوتنی_ئێران_ڕووسیاو_تورکیا_بووەتە_مایەی_هێوری_و_ئارامیی_سووریا
سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تەبایی نامەی مۆسکۆ، تاران و ئانکاڕا بۆ هێنانەدی ناوچەگەلی کەمکرانی کێشە لە سوریا، بووەتە هۆی هێمنی لەو وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2017 04:05 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕێککەوتنی ئێران، ڕووسیاو تورکیا ، بووەتە مایەی هێوری و ئارامیی سووریا

سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تەبایی نامەی مۆسکۆ، تاران و ئانکاڕا بۆ هێنانەدی ناوچەگەلی کەمکرانی کێشە لە سوریا، بووەتە هۆی هێمنی لەو وڵاتەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ سێرگئی لاڤرۆف رۆژی سێ شەممە وتی: تەبایی نامەی هێنانەدی چوار ناوچەی کەمکرانی کێشە لە سوریا کە بەهاوکاری حکومەتی دەمشق و گرووپە چەکدارەکان بە دەستەبەریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە شاری ئاستانە مۆرکراوە، جێگیرکرانی بەتەواوەتی هێمنی، بەهێزکرانی ئاگربڕ و کەمکرانی کێشەکانی لەخۆگرتووە.

لاڤرۆف ڕایگەیاند: بەسەرنجدان بەوەی کە جێگیرکرانی بەتەواوەتی ئاگربڕ و هێمنی لە سوریا دژوار و تەنانەت نامومکینە، بڕیاردرا، کەمکرانی کێشەکان لە ناوچە دیاریکراوەکان، دەس پێ بکرێ.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەت کردنەوەی ئیدیعای بڕێک لایەن کە تەبایی نامەی ئاستانە بە دابینکەری شەرت ومەرجی دابەشکرانی سوریا دەزانن، وتی: پاش ماوەیەکی دیاریکراو، بە گەیشتن بە ئەنجامەکان بۆ  هێنانەدی چوار ناوچەی کەمکرانی کێشە لەسوریا، لەگشت ناوچەکانیش شوێنی هاوچەشن بەدی دەکرێت.

ئێران، ڕووسیاو تورکیا چواری مای ڕابردوو ولە چوارەمین خولی دانوستانەکانی سوریا لە ئاستانە، تەبایی نامەی هێنانەدی چوار ناوچەی هێمن و کەم کێشە کە سوریایان مۆر کرد کە ناوچەگەلێکی پارێزگاکانی ئیدلەب، بەشگەلێکی حۆمس، غوتەی ڕۆژهەڵاتی، دەرعاو قۆنیتەرە بەئامانجی کەمکرانی بەروەخت و زووتری تێکهەڵچوونەکان دەگرێتەخۆ.

ڕاگرتنی شەڕ وپێکدادانەکان، پاوەجێبوونی ئاگربڕ، ئاسانکاریی ڕەوتی دەسڕاگەیشتنی دانیشتووان بە یارمەتییە مرۆییەکان، بنیات نانەوەی ژێرخانەکان، دابین کرانی بارودۆخی خرانەڕووی یارمەتییە پزشکییەکان وگەڕانەوەی ئاوارەکان لە تەبایی نامەی هێنانەدی چوارناوچەی هێمن و کەم کرانی کێشە لە سوریا، جەختی لەسەر کراوە.

بەپێی ئەو تەبایی نامەیە، وڵاتانی دابینکەری ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانە(ڕووسیا، ئێران و تورکیا) ئەرکمەند دەکرێن، هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان لەچوارچێوەی دابین کرانی بارودۆخی هێنانەدی ناوچە هێمنەکان لەسوریا دەکار بگرن.