زەبری گورچکبڕی مووشەکیی ئێران لە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i296076-زەبری_گورچکبڕی_مووشەکیی_ئێران_لە_تیرۆریستەکانی_جێگیر_لە_سووریا
پێوەندی گشتیەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەمیانەی ڕاگەیاندراویک دا باسی پەلامارێکی مووشەکیی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای کرد بۆسەر بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پاڵپشتی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەیروزووری سووریا بەئامانجی سزادانی هۆکارانی تاوانکاری تیرۆریستی ئەم دواییەی تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2017 03:50 Asia/Tehran
  • زەبری گورچکبڕی مووشەکیی ئێران لە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا

پێوەندی گشتیەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەمیانەی ڕاگەیاندراویک دا باسی پەلامارێکی مووشەکیی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای کرد بۆسەر بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پاڵپشتی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەیروزووری سووریا بەئامانجی سزادانی هۆکارانی تاوانکاری تیرۆریستی ئەم دواییەی تاران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سپا نیووز  دوابەدوای  تاوانکاری تیرۆریستی ئەم دواییەی تاران کە بووە  هۆی شەهید بوونی هەژدە کەس و بریندار بوونی  ژومارێک خەڵکی بێ تاوان  و بە ڕۆژووی  گەلی ئێران سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند : ڕژاندنی  هیچ خوێنێکی پاک  بێ وڵام ناهێڵینەوە  .

لەئاگادارینامەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕاگەیەندراوە سپا بە ئامانجی  تەمێ کردنی تیرۆریستانی تەکفیری لە سوریا  بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پشتیوانی و چێکردنی ئوتوموبیلی   بۆمب ڕێژکراوی تیرۆریستانی تەکفیری لە  ناوچەی دەیرووزووری  لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چەند مووشەک دایە بە پەلامار  .

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  وشداری دایە  تیرۆریستانی تەکفیری و لایەنگرانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئەوان ئەگەر  ئەم هەوڵە نگریس و شەیتانییە بە دژی گەلی ئێران  دووپات بکەنەوە، تووڕەیی ئینقلابی  و بلێسەی ئاگری  تۆڵەسەندنەوەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و هۆکارانی  ئەوان دەگرێتەوە و تاوانکاران بە سزای کارەکەیان دەگەن .

ڕاپۆرتەکان دەڵێن  ژومارێکی ژۆر تیرۆریستی تەکفیری کوژراون و کەرەستە و چەکەکانیان تێک شکاون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە  پەلاماری مووشەکی بۆسەر تیرۆریستەکان لە سوریا بە سەرکەوتوویی  ئەنجام بوو و هەموو مووشەکەکان بەوردی  کەوتوونەتە ئامانجەکان.