قاسمی : دەست درێژکاریی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، ناوچەکە ناپاوەجێ تر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i297554-قاسمی_دەست_درێژکاریی_شیمانەیی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سووریا_ناوچەکە_ناپاوەجێ_تر_دەکات
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاشکاوی وتی : دەست درێژکاریی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە بیانووی پڕوپووچ ، جیا لە بشێوی، ناپاوەجێیی زیاتری ناوچەکە و یارمەتی دانی تیرۆریستانی ڕوولە لەنێوچوونی لێ دەکەوێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2017 15:59 Asia/Tehran
  • قاسمی : دەست درێژکاریی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، ناوچەکە ناپاوەجێ تر دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاشکاوی وتی : دەست درێژکاریی شیمانەیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە بیانووی پڕوپووچ ، جیا لە بشێوی، ناپاوەجێیی زیاتری ناوچەکە و یارمەتی دانی تیرۆریستانی ڕوولە لەنێوچوونی لێ دەکەوێتەوە.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەو هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی ئەمریکی کە بە ناوی شاڵاوی پێشگرانەو بە بیانووی هەگەری کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لە چەکی کیمیایی هاتووەتە ئاراوە، داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە بیر لە شوێنهات و دەرەنجامەکانی ئەم دەست درێژکارییە شیمانەییە بکەنەوە کە دیارە کاریگەریی لە سەر تێکچوونی زیاتری بارودۆخی ئاسایشتی و مرۆڤیی ناوچەکە دادەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی سووریا زیاتر لە ساڵێکە بە هەموو تواناو هەست و نەستییەوە خەریکی خەباتی دژی تیرۆریزمە، هێنانە ئارای وەها بانگەشە گەلێکی بێ بنەما و پووچەڵ، بەس بەهێزبوون و بووژانەوەی تاقمە تیرۆریستیەکان و ئاڵۆسکانی زیاتری خەباتی دژی ئەم تاقمانەی لێ دەکەوێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای وەبیر هێنانەوەی سنووربەزاندنی موشەکیانەی ئەمریکا و شاڵاوی سەر بنکەی ئاسمانیی شەعیراتی حومس لە حەوتەمی ئاپریلی 2017 وتیشی: دوای ئەم سنووربەزاندنە، ئێران و ڕووسیاو سووریا بە  فەرمی داوای ناردرانی کۆڕێکی بەدوادا چوونی نێونەتەوەیییان کرد بۆ لێکدانەوەی ئەو بانگەشانەی لە لایەن ئەمریکاوە دەکرا، کەچی واشێنگتۆن و هاوپەیمانەکانی بۆ پێشگرتن بە لەقاودرانی پوچەڵ بوونی بوختانەکانی دژی سووریایان ، ڕێیان لە ئەنجام گرتنی ئەو کارە گرت.

دوای شاڵاوی کیمیایی گومان لێکراوی چوارەمی ئاپریلی 2017 بۆ سەر ناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەبی سووریا، ئەمریکا حەوتەمی ئاپریل ، بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریای کە سەرەکی ترین ناوەندی خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستییەکانی داعش و بەرەی نووسرە لە ناوچەکەدان ، ئایە بەر 59 موشەکی کروز.