داخوازی لە ئێران بۆ ئامادە بوونی موستەشارانە لە سورویا و ئێراق
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەردەن وتی : ئامادە بوونی ئێران لە سووریا و ئێراق بە داخوازیی دەوڵەتی یاسایی ئەو دوو وڵاتە بووە و دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە نایەتە ئەژمار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا موجتەبا فردەوسی پوور " باڵوێزی ئێران لە ئەردەن ڕۆژی چوارشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی " جەو سەت " ئەردەن ، وێڕای شی کردنەوەی پێشینەی مێژوویی هاوکاریی دوو لایەنەی ئێران لە گەڵ ئەردەن و جیهانی عەرەب جەختی کرد لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی نیشتمانی و سەربەخۆیی سەروەریی خاک و چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان لە ڕێگای وتووێژی بنیاتنەرەوە .
فردەوسی پوور ئێرانی بە دەورگێڕێکی چالاک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکانی ناوچەیی بە کردەوەی دیپلۆماتیک و ئاشتیخوازانە زانی و وتی : نمونەیەک لە دەور گێڕانی ئێران لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و دوو لایەنەدا هەوڵدان بۆ چارەسەریی ئاشتییانەی قەیرانی سووریا بە پێ و شوێن گرتنی ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە و ژێنێڤە . ناوبراو هەروەها خوازیاری هەوڵی گشت داگری نێونەتەوەیی و خەباتی لێبڕاوانە دژی تێڕۆڕیزم و توندڕۆیی بوو و هەموو دەورگێڕانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بە دامەزراندنی ئاسایش لە سنوروەکانی هاوبەش لە گەڵ سووریا بانگ کرد . باڵوێزی ئێران لە ئەردەن وێڕای ئاماژە بە هاوپەیمانەتی ڕژیمی زایونی لە گەڵ تاقمە تێڕۆڕیستیەکان ، قەیرانە ناوچەییەکانی گەڕاندەوە بۆ خواستی ڕژیمی زایونی لە مەڕ دابینکران و دەستەبەر کرانی ئاسایشی ئەو ڕژیمە .