ڕێزگرتنی کاربەدەستانی باڵای سووریا لە دەوری ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i302712-ڕێزگرتنی_کاربەدەستانی_باڵای_سووریا_لە_دەوری_ئێران_لە_خەباتی_دژ_بە_تیرۆر
ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای سووریا ڕێز و سپاسیان دەربڕی بەرامبەر بە دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتی دانی خۆڕاگریی جەماوەری و دەوڵەتی سووریا بەرامبەر بە تیرۆریزم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2017 08:22 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی کاربەدەستانی باڵای سووریا لە دەوری ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆر

ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای سووریا ڕێز و سپاسیان دەربڕی بەرامبەر بە دەوری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتی دانی خۆڕاگریی جەماوەری و دەوڵەتی سووریا بەرامبەر بە تیرۆریزم.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "نەجدەت ئیسماعیل ئونزوور" کە بە شێوەی کاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی سووریای لە ئەستۆدایە، ئێوارەی چوارشەممە لەدیدارەیدا لەگەڵ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتیدا لە دیمەشق، وتی: ئێران دەورێکی گرینگی گێڕا لە خۆراگریی گەلی سووریا و دامەزرانی ئاسایش و پاوەجێیی لەم وڵاتەدا و گەلی سووریا هەرگیز یارمەتی و پشتیوانییەکانی ئێران لە بیر ناکات.

"ناجی عوبەید" سەرۆکی نووسینگەی مێدیایی پەرلەمانی سووریایش بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستیی داکۆکیکارانەی ئێران لە دەوڵەتی دیمەشق رایگەیاند: سەفەری ئەمیرعەبدوڵاهیان بۆ سووریا لە درێژەی هەواهەنگیی نێوان هەڵوێست و ستراتژییەکانی تاران و دیمەشق ئەنجام دەبێ تا جیا لە چارەسەر کرانی سیاسیی قەیرانی سووریا و پێداگری لە سەر سەربەخۆیی، دەسەڵاتدارێتی و یەکدەنگیی نەتەوەیی لەم وڵاتە، دوژمنانی سووریاش نەگەن بە ئامانجە دزێوەکانیان.

ئەمیرعەبدوڵاهیان پاش ئەم دیدارانە بە ئامادەبوون لە کۆڕی هەواڵنێراندا پێی داگرت: بە بەرەکەتی خۆڕاگریی جەماوەر، دەوڵەت و سوپای سووریا، تیرۆریزم لە کۆتایی ڕێگای نزیک بۆتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران تا کۆتایی ڕێگا لەوپەڕی هێز و تواناوە شان بە شانی سووریا ڕادەوەستێ.

"حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ئێوارەی ڕۆژی  چوارشەممە لە خاڵی سەرسنووریی زەوینیی "جدیدە - مصنع" لە لوبنانەوە گەیشتە سووریا.