شەمخانی: هەڵوێستە جێ گومانەکانی ئەمریکا لەپێناو چەسپاندنی تیرۆریزم لەناوچە دا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: بەداخەوە وڵاتانی رۆژاوایی و ئەمریکا لەجیاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، کردەگەلی بەگومان لەئاراستەی چەسپاندنی تیرۆریزم و ناهێمنی لەناوچەدا ئەنجام دەدەن.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی یەکشەممە لەدیدار لەگەڵ عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا لەتاران، وتی: ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر کۆتایی بێنن بە پاڵپشتییە دراڤی، تەکنیکی و لۆجستیکییەکان لە دەس و پێوەندیی تیرۆریستان، هێمنی و ئارامی دەگەڕێتەوە ناوچەو وڵاتانی ئوروپایی و شایەتی دەسڕاگەیشتن بە ئارمانجی لەناوبرانی بەتەواوەتی تیرۆریزم دەبین.
شەمخانی، کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنی لە پارێزگای ڕەققەی سووریا لە بۆردومانە جیاجیاکانی فرۆکە ئەمریکییەکان و یان کەڵک وەرگرتن لە چەکە قەدەغەکراوەکان لەو پەلامارانەی بە چەشنێک پاکتاوکرانی ڕەگەزیی یان جینۆساید و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لێکدایەوەو وتی: دەبێ هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تیرۆریستان، وتووێژی سووری-سووری پێوشوێن بگیردرێ.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها وێڕای شەرمەزار کردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی وتی: ئیسرائیل بەدووبەرەکی نانەوەو قەیران نانەوە لە ناوچەدا ، لەهەوڵی تاوپێدانی سەرکوتکاریی و چەسپاندنی پرۆژەی سڕینەوەی فەلەستینە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کردانەی رژیمی ئیسرائیل، کاردانەوەی لێبڕاوانەی وڵاتانی ئیسلامی پێویستە.
عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریاش لەو چاوپێکەوتنەدا، پێوشوێن گرتنی ڕێبازی سیاسی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی بەیەکێک لە بژارە گرینگەکان زانی و وتی: حکومەتی سووریا هەردەم لەگەڵ نەیارانی بێ چەک کە هۆگری پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتن، وتووێژی کردووە.
ناوبراو هەروەها دەسڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی پاوەجێ و هێنانەدی ئاشتی و ئاسایشی بەستەوە بە گۆڕانی ڕەوت و شێوازی ژمارێک وڵات بۆ داکۆکی لە تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی راستەقینەو غەیرە تەبلیغاتی داعش، بەرەی نوسرەو گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە .