ئه‌یلوول 15, 2017 12:09 Asia/Tehran
  • زەریف: بەرجام بۆ وتووێژی دیسانەوە نابێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا کە خوازیاری چاکسازی و یان گەر بلوێت هەڵوەشاندنەوەی بەرجامە بەڕاشکاوی وتی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بەرجام" بۆ وتویژی دیسانەوە نابێ .

" محەممەد جەواد زەریف" پێنجشەممە شەو لە لاپەرەی تاکە کەسی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی توئیتێر بە جەختکردن  لە سەر ئەوەی  کە ڕێککەوتنی " باشتر" لە ڕوانگەی ئەمریکاییەکان خەون و خەیالە، نووسی ، کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەمریکا دەست هەڵبگرێت لە خەوشاندنی ڕاستەقینەکان و دەستبکاتە بە پێبەند بوونی بە بەرجام، هەر بەوچەشنە کە ئێران پێبەندییەتی . " ژان ئیو لو دریان" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا یش رۆژی چوار شەممە ٦ سێپتەمبەر بە پشتگریی لەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بەڕاشکاوی وتی، پاریس نیگەرانی هەڵوێستەکانی دەوڵەتی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایە لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش واتە بەرجام . " فێدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاستی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا یش لەمدواییە دا بەجەختکردن لە سەر ئەوەی کە بەرجام هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە وتیشی : ئەوە ڕێککەوتنێک نییە کە دوولایانە دیاری کرابێت و بتوانن بیگۆڕنەوە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆیەک (بەریتانیا ، فەرەنسا ، ڕوسیا چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکی لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لە مەڕ بەڕێوە بردنیی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات . " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەلوێستەکانیی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەشی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک زانیوە و خوازیاری تێکدانی ئەوە ، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوەیەی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .

سەرپەیڤ