دیدار و چاوپێکەوتنی رۆحانی لەگەڵ ڕێبەرانی موسڵمانی ئەمریکا لە نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i309133-دیدار_و_چاوپێکەوتنی_رۆحانی_لەگەڵ_ڕێبەرانی_موسڵمانی_ئەمریکا_لە_نیۆیۆرک
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیسلام، دینی ڕەحمەت، دیموکراسی، ئاوەز، زانست، ڕاوێژکاریی و هەڵبژاردنە، وتی: ڕێگای سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هەنگاوە فەرهەنگیەکان و ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە بە بەرەی لاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • دیدار و چاوپێکەوتنی رۆحانی لەگەڵ ڕێبەرانی موسڵمانی ئەمریکا لە نیۆیۆرک

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیسلام، دینی ڕەحمەت، دیموکراسی، ئاوەز، زانست، ڕاوێژکاریی و هەڵبژاردنە، وتی: ڕێگای سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هەنگاوە فەرهەنگیەکان و ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە بە بەرەی لاوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوێشەو(سێ شەممە) لەدیدار لەگەڵ ڕێبەرانی موسڵمانی ئەمریکا لە نیۆیۆرک ئاماژەی کردە هەوڵی زلهێزان بۆ زاڵبوون بەسەر وڵاتانی ئیسلامی و وتی: زلهێزان دەیانەوێ تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی وەک ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی وڵاتان، ناوزڕاوکردنی ئیسلام و موسڵمانان لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین و جیهان درێژەی بێت.

رۆحانی بەئاماژە بە کوشتاری خەڵکی بێتاوان لە ئەفریقا، خۆرهەڵاتی ناڤین، ئاسیاو ناوچەکانی دیکەی جیهان، وتی: بەداخەوە لەپاڵ کوشتنی مرۆڤە بێتاوانەکان، ئیسلامی ڕاستەقینەش دەبێتە قوربانی، هەتا بیروڕای گشتیی جیهان ڕەش بین بێت سەبارەت بە دینی ئیسلام.

ناوبراو، دینی ئیسلامی بە هێزێکی هیدایەتکەر بۆ گشت مرۆڤایەتی زانی و وتی: بەداخەوە، گرفتێکی دیکەی موسڵمانان لەپاڵ تیرۆریزمدا، جۆرێک هزر و بیرکردنەوەیە کە دەگوترێ ئیسلام نەیاری دیموکراسی، دەنگی جەماوەر، و سندوقی دەنگەکانە.

سەرۆک کۆمار، وتیشی: پێویستە مەودای نێوان ئیسلام و دەنگی جەماوەر، هەڵبژاردنەکان و دیموکراسی لەبەین ببەین.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران پێی داگرت: لەبارودۆخی ئێستای جیهاندا دەبێ ئیسلامی ڕاستەقینە شی بکرێتەوەو شرۆڤەیەکی شیاو و ڕاست لە قورئان، ئیسلام و شێوازی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) ئەنجام بگرێ هەتا کێشەو گرفتەکانی ئەمڕۆی جیهان چارەسەر بکرێن.