وشداریی زەریف بە ئەمریکا لەبارەی چوونەدەر لە کۆهەنگاو(برجام)
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، ئەگەر ئەمریکا لەبرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش "بەرجام" برواتە دەرێ ، ئێران یش بژاردەگەلێکی تری لە پیشڕووی دایە .
"محەممەد جەواد زەریف" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلجەزیرە وتیشی: ئەمریکا ئەگەرپیبەندی ڕیککەوتنی ناڤۆکی بێت ،لەبارودۆخێکی باشتر دادەبێت .
ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پینج کۆ یەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوەبەلام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لەمەڕ جێبەجێکردنیی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دریژەی وتەکانی دا بە باسکردنیی ئەوەی کە سیاسەتەکانیی عەرەبستانی سەعوودی بەرامبەر قەتەر ئەرێنی نییە ، جەختیکرد: عەرەبستان دەبێ پێشبگرێت بە بەڕێکردنی ترۆریسم و بیرۆکەکانیی دەمارگرژانە. زەریف بە جەختکردن لە سەر هەوڵی ئێران بۆ دامەزراندنی پاوەجێی لە ناوچە وتیشی: کردەوەکانی کاربەدەستانی عەرەبستان و ئیمارات کارتێکەریی سەلبیی دادەنێت لە سەر هەوڵەکانیی ئێران دا .