تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 16:49 Asia/Tehran
  • کۆتایی کۆبوونەوەی دوو لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا

کۆبوونەوەی دوو لایەنەی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران دا کۆتایی هات.

 سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ چوار شەممە هاوڕێ لیژنەیەکی پایەبەرز بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە تاران .

بە  گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، دوای کۆتایی وتوویژەکانی ڕۆحانی و ئەردوغان ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی دوو وڵات دەستپێکراوە .

 لەم کۆبوونەوەیەدا کە جگە لە سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا، وەزیران  وکاربەدەستانی سیاسی،  ئابووری و ئاسایشی دوو وڵاتیش ئامادەن لە بارەی کیشەکانی ناوچەیی و گەڵالەکان و کردەوەکانیی جیایی خوازانەی ئەمریکا وڕژیمی زایۆنی لە ناوچە بەتایبەت لە عێراق و سوریا و ڕێگاکانیی بەرەنگاربوونەوەیان وتووێژ دەکەن.

ئەوە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی دوو وڵاتە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانیی ئێران وتورکیا . بەر لەوەیش ، ئەم کۆبوونەوە گەلە لە سی نۆرە لە پێتەختەکانیی دوو وڵات دا بەڕێوە چووە.

سەرپەیڤ