تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ئێران ئەوپەڕی هەوڵی دەدا بۆ پەرەپێدانی زمانی فارسی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەپەیامێکی بۆ سێهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی شەمس و مەولانا پێی داگرت: ئێران لەڕێی فەرهەنگستان، زانکۆکان و ناوەندە زانستییەکان، هەموو جۆرە هاوکاریی و هەوڵی دەخاتەگەڕ بۆ پەرەپێدانی زمانی جێی شانازیی فارسی.

لەپەیامی حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە: خرانەڕووی وتار و وتاردانی مامۆستایان، توێژەران و لاوانی بلیمەت لە جڤینی نێودەوڵەتیی شەمس و مەولانا، دەسپێکی گۆڕانکارییەکی بنچینەیی و تۆکمە دەبێ لە بواری عیرفانی، فەلسەفی، کەلامی، ئەدەبی، فەرهەنگی و بڕوایی.

رۆحانی ڕێزی گرت لە هەوڵ و هاوکاریی خەڵکی تورکیا، ڕووسیا، ئەفغانستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان و ئەرمەنستان لە پەرەپێدانی زمانی جێی شانازیی فارسی و ڕێزنان لە سیماو کەسایەتییەکانی وەک روودەکی، فیردەوسی، ناسر خەسرەو، خاقانی و نیزامی.

سێهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی شەمس و مەولانا ئەمڕۆ شەممە لە شاری خۆی(باکووری ڕۆژاوای ئێران) دەس پێ دەکا و هەتا سبەی یەکشەممە درێژەی دەبێ.

شەمسەدین تەبرێزی لەسەر ئاماژە و ئیشارەتە مێژووییەکان بەئەگەری زۆر لەساڵی٥٨٢ی کۆچی مانگی هاتووەتە سەر دونیا.

شەمسی تەبرێزی، ڕوحیەو ڕوانگەی بیرمەندێکی لێهاتووی وەک مەولانای گۆڕی و لەو شاعیرە، عارفێکی ئەوینداری دروست کرد.

بەرواری کۆچی دوایی شەمسی تەبرێزی لەبەر کەمبوونی بەڵگە مێژووییەکانی هاوپێوەند بەو سەردەمە، بەڕوونی دیار نییە بەڵام توێژەرانی کەسایەتی شەمس، لەنێوان ساڵانی٦٤٥ و٦٧٢ی کۆچی مانگی دەزانن .

سەرپەیڤ