تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 10:32 Asia/Tehran
  • هاواهەنگی و هاوڕەوتیی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەگەڵ ترەمپ لەدژ ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان هاوتەریب لەگەڵ ئەمریکییەکان و بەبۆچوونی خۆی ، خوازیاری توندترکرانی پشکنینی ناوەندە ناڤۆکی و سەربازییەکانی ئێران بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، عادل جوبەیر کە سەردانی لەندەنی کردووە، رۆژی سێ شەممە لە وەڵامدانەوە بە پرسیارەکانی رابین نیبلێت پێشوازی کرد لەهەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئێران.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی: عەرەبستانی سەعوودی داکۆکی دەکا لە ڕەوتی دۆناڵد ترەمپ لە هەمبەر ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ئیدیعای کرد؛ ڕاگرتنی ئێران لەمەڕ توانای ناڤۆکی ، ڕاگرتنی پەرەپێدانی چەکئامێری ناڤۆکی لەخۆرهەڵاتی ناڤینی لێ دەکەوێتەوە.

ئیدیعاو سەرەڕۆیی عەرەبستانی سەعوودی لەهەمبەر ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئەو چەکئامێرە کوشەندانەی ڕیاز لە واشنگتۆنی کڕیوەو کڵاڤۆکە ناڤۆکییەکانی رژیمی زایۆنیستی، سەرچاوەی سەرەکیی ناهێمنی لەناوچەی خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاستە.

رژیمی زایۆنیستی، تەنیا رژیمێکە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا کە چەکئامێری ناڤۆکی هەیەو عەرەبستان لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەو رژیمە پەیوەندیی بەربڵاوی دامەزراندووە، پێش گرتن بە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران بەبۆچوونی خۆی لەسەر بنەمای پاک کردنەوەی ناوچە لە چەکئامێرە ناڤۆکییەکان دەزانێ.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە هەشت ڕاپۆری بەردەوامی خۆی، هەموو بەرنامە ناڤۆکییەکانی ئێرانی بەئاشتیانەو لەچوارچێوەی بەرجام ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ