تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 17:27 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی : ئێران لە ئاراستەی خەباتی دژی تێڕۆڕیزم لە پاڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئێراقدا دەبێت

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئامادە بوون و فیداکاریی بێ وچانی خەڵک ، بەڕێوەبەرایەتی بەرپرسان و بیروڕای حەکیمانەی مەرجەعیەتی لە ئێراقدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بە گرینگ زانی و وتی : ئێران لە ئاراستەی خەباتی دژی تێڕۆڕیزم ، بەهێزکردنی یەکێتی و یەکڕیزی و پاراستنی سەروەریی خاکی ئێراق ، بەردەوام لە پاڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئەو وڵاتەدا بووە و دەشبێت .

حەسەنی ڕوحانی  ڕۆژی پێنجشەمە لە دیداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە تاران ،تەگبیری دەوڵەتی ناوەندی لە پرسی  هەرێمی کوردستانی ئێراق کە هاوڕێ لە گەڵ نەبوونی  بارگرژی و گرینگیی دان بە  مافی نیشتمانیی خەڵکی ئەو هەرێمە بوو  بە سەرنج ڕاکێش زانی  و وەبیریشی هێنایەوە کە  خەباتی دژی تێڕۆڕیزم  و بەرنگار بوونەوەی بیری  جیاییخوازانە کە زەبر لە یەکڕیزیی نیشتمانی و سەروەریی خاکی ئێراق دەوەشێنێ دەبێ هەروا پێی و شوێن بگیردرێت . سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران  هەروەها وتیشی : تاران و بەغدا  دەتوانن  پەیوەندی و هاوکاریەکانی خۆیان لە هەموو بەشەکانی  ئابووری،بازەرگانی  سەرمایەنانەوەوزانست و  تەکنۆلۆژیا  پەرە پێی بدەن. سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەو دیدارەدا پەیوەندیی ئێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دۆستانە و پتەو هاوردە ئەژمارو جەختی کرد لە سەر پێویستیی پەرەی پەیوەندیەکانی هەمە لایەنەی ئێران و ئێراق . حەیدەر عەبادی  هەروەها  وێڕای جەخت کردن لەسەر  پێویستیی پاراستنی سەروەری خاک و دەسەڵاتی  ناوەندیی  لە ئێراق  وتی : خەڵکی ئێراق  بە پاراستنی یەکگرتوویی و شان بە شانی یەکتر دەبێ لە هەمبەر  پیلانگەلێک  کە دژی ئەو وڵاتە دادەرێژرێت  خۆڕاگری بکەن.  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق شەوی پێنجشەمە دوای کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی   بۆ تورکیا سەردانی تارانی کرد  . ئەوە دووهەمین سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ تاران لە ماوەی یەک  ساڵی ڕابردوودایە .

سەرپەیڤ