ڕۆحانی: بە هێزکردنی پێوەندییەکانی تاران - هلسینکی پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313388-ڕۆحانی_بە_هێزکردنی_پێوەندییەکانی_تاران_هلسینکی_پێویستە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی ئیران و فینلەندی ئەرێنی و ڕوو لە گەشە وەسف کرد و لەسەر پێویستیی هەوڵدان لە پێناو گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی و هاوکارییەکانی بازرگانی ، ئابووری ، فەرهەنگی و سیاسی تاران - هلسینکی، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 09:40 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بە هێزکردنی پێوەندییەکانی تاران - هلسینکی پێویستە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی ئیران و فینلەندی ئەرێنی و ڕوو لە گەشە وەسف کرد و لەسەر پێویستیی هەوڵدان لە پێناو گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی و هاوکارییەکانی بازرگانی ، ئابووری ، فەرهەنگی و سیاسی تاران - هلسینکی، پێداگری کرد .

حەسەن روحانی  ڕۆژی شەممە کاتی وەرگرتنی  نامەی مانەوەی کیۆ نورڤانتۆ  باڵوێزی نوێی فینلەند  لە تاران بە ئاماژەدان بە بارستا و تواناییەکان و پێشکەوتنی دوو وڵات لە بەشە  جۆربەجۆرەکان  لەوان پیشەسازی  و زانستی ، وتی  :  پەرەی پێوەندی و هاوکاری  زانستی و تەکنۆلۆژیانەی ئێران و فەنلاند  گرینگ دەبێت  .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی:  تواناییەکی باش بۆ سەرمایەدانان لە ئێران هەیە و  کارچێکەران و سەرمایەدانەرانی فەنلاندیش  دەتوانن لەم بەشانە  بەشێوەیەکی چالاکانە ئامادە ببن   .

روحانی هەروەها  بە ئاماژەدان بە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی سرووشتی ، مێژوویی و فەرهەنگی لە ئێران و فەنلاند  ، لەسەر گەشەی  پێوەندیی دوو گەل و بەهێزکردنی گەشتیاری نێوان دوو وڵات  پێداگری کرد .

کیۆ نۆرڤانتۆ  باڵوێزی نوێی فەنلاندیش  لەم دیدارەدا ئامادەبوون لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک باڵوێزی  وڵاتی فەنلاندی بۆ خۆی بە هۆی شانازی زانی و وتی : پێوەندی تاران  - هلسینکی  لەم ددواییانەدا ڕوو لە گەشە بووە و کاربەدەستانی باڵای  دوو وڵات پێوەندی  و وتووێژی  باشیان لەگەڵ یەکتر دا هەبووە  .

باڵوێزی نوێی فەنلاند  هەروەها بە ئاماژەدان بە هاوکاری و ڕێککەوتنی نێوان سەرمایەدانەران، چالاکانی ئابووری وشاندەکانی بازرگانی  ئێران و فەنلاند لەسەر پێویستیی گرینگایەتی دان  لە پێناو  جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان، پێداگری کرد .