زەریف: بەڵگەی دەستبژێر ؛ ڕاستییەکەی ١١ی سێپتەمبەر ناشواتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313776-زەریف_بەڵگەی_دەستبژێر_ڕاستییەکەی_١١ی_سێپتەمبەر_ناشواتەوە
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە بەڵگەی دەست بژێر کراوی بانگەشەی پێوەندیی ئەلقاعیدە و ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2017 08:35 Asia/Tehran
  • زەریف: بەڵگەی دەستبژێر ؛ ڕاستییەکەی ١١ی سێپتەمبەر ناشواتەوە

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە بەڵگەی دەست بژێر کراوی بانگەشەی پێوەندیی ئەلقاعیدە و ئێران.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی پێنجشەممە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا لە کاردانەوە بە بەڵگە ساختە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە ئەلقاعیدە نووسی: ڕکۆردێکی بێ بنەما سەبارەت بە ڕادەی کارتێکەریی دۆلارەنەوتییەکان، هەواڵی درۆ و دەلەسەی دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و ناوەندی بەرگری لە دیموکراسیی بەو بەڵگە دەستبژێرانەی هاوپەیوەند بە ئەلقاعیدە لەبارەی ئێرانەوە ناتوانێ دەستێدابوونی هاوپەیمانانی ئەمریکا لە پەلامارەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ بشواتەوە.

دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا ئەمدواییە هەندێ بەلگەی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا بانگەشەی کردووە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆری "ئوسامە بن لادەن" سەرکردەی پێشوی ئەلقاعیدە لە ساڵی ٢٠١١، هەندێ بەڵگەی دەست کەوتووە کە پێوەندیی نێوان ئەم گرووپە و ئێران دەسەلمێنن.

"سی ئای ئەی" لە کاتێکدا ئێران تۆمەتبار دەکات کە ١٥ کەس لەو ١٩ کەسەی دەستیان بوو لە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ لە ئەمریکا، سەعوودی و ئەندامی ئەلقاعیدە بوون.

عەرەبستانی سەعوودی وەکوو سەرچاوە و لانکی تیرۆریزم، دەوری سەرەکی دەگێڕێ لە برەو پێدانی ئەم دیاردە دزێوەدا و ڕاپۆرت و بەڵگە  دەستبژێرەکانی ئەمریکا ، پیشاندەری ئەوەیە کە دۆلارەنەوتییەکانی سەعوودی چەندە کاریگەری دادەنێتە سەر دیاری کردنی ئاراستە و چوارچێوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.