تەخت رەوانچی : ئوروپا دەبێ هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر بەرجام ڕوون وئاشکرا بکات
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت : ئوروپا دەبێ لە ئەگەری چوونەدەری شیمانەیی ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش( بەرجام) و دۆخی بایکۆتە نوێکان لەدژی ئێران ، هەڵوێستی خۆی بە گشتیی ڕوون بکاتەوە.
" مەجید تەخت ڕەوانچی" جێگری ئوروپا وئەمریکای وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاکادمی دیپلۆماتیکی نێودەوڵەتی لە پاریس وتی: ڕێکاری ئەمریکا لە هەمبەر بەرجام ناڕاستیانەیە وئەم وڵاتە دەێهەوێ کەش وهەوا بۆ کۆمپانیە دەرەوەییەکان گوماناوی وڕەش بکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی ئوروپایی یش بەڕادی پێویست بۆ هان دانی بانکەکانیان بۆ چالاکی کردن لە ئێران هەوڵیان نەداوە.
تەخت ڕەوانچێ کە بۆ وتوووێژ لەگەڵ بەرپرسانی فەرانسی بۆ پاریس سەفەری کردووە پیداگری کرد: ئێران یەکەمین لایەنێک نابێت کە لەبەرجام دەچێتە دەرێ ، بەڵام خۆی بۆ هەرجۆرە سیناریۆیەک ئامادە کردووە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک( ڕوسیا ، چین ، ئینگلیس ، فەرانسە ، ئەمریکا وئاڵمانیا،)لەژانێڤەری دووهەزاروشازدە جێ بەجێ کراوە ودەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە ڕێبازی جێ بەجێ کرانی بەرجام لەمپەر نانەوەی دەکات.
دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەری دووهەزاروحەفدە بەبێ سەرنج دان بە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە تێیدا لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پیداگری کراوە، پێبەندبوونی ئێڕان بە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ی پشتڕاست نەکردەوە .