هاوخەمیی دەربڕینی ئێران لەگەڵ قوربانیانی لافاو لە نیپاڵ
ئاب 28, 2026 14:45 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ قوربانیانی ڕوودانی لافاو لە نیپاڵ.
پاش هەستانی لافاوێکی سامناک و جمینی زەوی لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی نیپاڵ کە بووەهۆی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێن بوونی بەسەدان کەس و وێران بوونی ژێرخان و خانووبەرەی خەڵک، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی نیپاڵ، بەتایبەت خێزانی گیان لەدەستداوان و بێ سەروشوێنبووان، بۆ بەرکەوتووان و زامداران، چاکبوونەوەی بەئاوات خواست. بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی نیپاڵ، پاش هەستانی لافاو لەو ولاتە، زیاتر لە پێنج سەد کەس گیانیان لەدەستداو پتر لە نۆسەد کەسیش هەروا بێ سەروشوێنن.