پێداگری ئێڕان وپاکستان لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی سەربازی - بەرەڤانی
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ، ژنراڵ " قەمەر جاوید باچوا" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە تاران دیداری کردو لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی سەربازی- بەرەڤانی دوو وڵات پێداگریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی سپا نێوز سەردار سەرلەشکەر محەممەد عەلی جەعفەری لەم دیدارە دا بەڕاگەیاندنی ئەمەکە نەتەوەکانی ئێران وپاکستان لە ڕابردوودا هاوکاری ودۆستایەتی باشیان پێکەوە هەبووە ، وتی: فەرهەنگ وزمانی هاوبەشی بەش گەلێک لە خەڵکی پاکستان لەگەڵ ئێران پێشاندەری قۆڵایی ئەم پێوەندیەیە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی دینی پیرۆزی ئیسلامی وەکوو گرینگترین هۆکاری یەکیەتی نەتەوەو دەوڵەتی ئێران وپاکستان ناو برد ووتی: بە پێی پیلان ودۆژمنایەتیەکان لەدژی نەتەوەی ئیسلامی ووڵاتانی ناوچە، پێوەندی ئێران وپاکستان لەچاو ڕابردوو قوڵتر دەبێتەوە.
سەرلەشکەر جەعفەری هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە نەتەوە دەوڵەتەکانی ناوچە هەرکام بەچەشنێک لەگەڵ دۆژمنایەتیەکانی ئەمریکا وڕژێمی زاێونی ڕووبەڕوون وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەبوونی ئەزمونی چل ساڵە لە بەرانبەر هەڕەشەی دۆژمنان ، ئامادەی گواستنەوەی ئەزمونی بەرەڤانی وخۆڕاگری جەماوەر بۆ پاکستانە.
ژنراڵ قەمەر جاوید باجوایش لەم دیدارەدا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە دۆژمنان لە پێناوی بەدی هاتنی دووبەرەکی نانەوە لەنێوان ئێران وپاکستانن وتی: سەرەڕای پیلانەکان وکردەوە دووبەرەکی نانەوەکانی دۆژمنان ، پاکستان لەسەروبەندی گەشە وپەرەی پێوەندی لەگەڵ ئێرانە .
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کردەوەکان ویارمەتیەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە یارمەتی گەیاندن بە نەتەوە موسوڵمانەکانی ناوچە بووە هۆی هۆگری زۆرتر ی ناوبراو بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێڕان سەرباری هەڕەشەکان ، پلە وپێگە ودۆخی باشی لە جیهان دا هەیە .
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی پاکستان شەوی یەکشەممە بە مەبەستی وتووێژ بۆ پەرەی هاوکاریەکانی سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێڕان هات بۆ تاران.