تشرینی دووه‌م 09, 2017 11:20 Asia/Tehran
  • ئەلسیسی:  لەگەڵ شەڕ دژی ئێران یان حیزبۆڵڵا نەیارم

سەرۆک کۆماری مێسر شەوی پێنجشەممە بە جەختیکردن لە سەر ئەوەی کە ناوچەکە بەڕادەی پێویست گیرۆدەی گرفتەکانییەتی بەڕاشکاوی وتی نەیاری هەر چەشنە کردەوەی سەربازی دژی ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنانە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر، "عەبۆلفەتاح سیسی" وتیشی قەیرانەکانی ناوچە دەتوانن بە وتووێژ چارەسەر بکەنەوە.

  سەرۆک کۆماری مێسر شەوی چوار شەممەیش جەختیکرد سەرەڕای داوای عەرەبستانی سەعوودی لە وڵاتانی عەرەبی بۆ بایکۆتکردنیی حیزبۆڵڵای لوبنان، قاهیرە بیر لەوە ناکات کردەوەیەک دژی حیزبۆڵڵا بەڕێوە ببات.

 جگە لە قەیرانی سوریا (٢٠٠١)  و قەیرانی یەمەن کەلە مارچی ٢٠١٥ دوای دەستدرێژی ڕژیمی سەعوودی و ترۆریستانێک کە ڕیاز لاگری لێوە دەکردن بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکراوە، لە ڕۆژانی ئەمدواییە ناوچەکە شایەتی هەوڵەکانی مێحوەری سەعوودی- زایۆنیستی بۆ نانەوەی قەیرانی تازەیە . ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆڵی سەرەکییان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکان و کردەوەکانی مێحوەری سەعوودی- زایۆنیستی لە ناوچەکە دا هەیە .

سەرپەیڤ