ڕوحانی گەڕایەوە بۆ تاران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە سووچی ڕوسیا، گەڕایەوە بۆ تاران .
کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی سوریا و دانانی ستراتژی بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو .
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە بەیانامەیەکی هاوبەش وێڕای پێداگری کردنەوە لەسەر دەسەڵات، سەربەخۆیی ، یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا، ڕێککەوتن هەتا دوایین شکستی تاقمەکانی تیرۆریستی بە هاوکاری لەگەڵ یەکتر درێژە پێ بدەن.
سەرۆکانی سێ وڵات هەروەها ڕێککەوتن یارمەتی بدەن بە سورییەکان بۆ گەڕاندنەوەی یەکێتی وڵاتەکەیان و دەسڕاگەیشتنیان بە ڕێگەچارەی سیاسی بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا لە ڕێگەی ڕەوتێکی سوری - سوری گشت داگر، ئازاد، دادگەرانە و ڕوون کە بەپێی داکۆکی خەڵکی ئەم وڵاتە و هەڵبژاردنی ئازاد و دادگەرانە بە بەشداری هەموو خەڵکی خاوەن مەرج لە سوریا بکەونە ژێر چاوەدێری شیاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان .
ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە سووچی هەروەها لەگەڵ ولادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردوغان بەشێوەی جیاجیا دیدار و وتووێژی کرد .
لە دیداری روحانی و ئەردوغان دوو لا لەسەر کەڵک وەرگرتنی زۆرینەی ئێران و تورکیا لەسەر تواناکردن و تواناییەکانی بەردەم لە چوارچێوەی بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی دوو لایەنە و پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێداگرییان کرد.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕوسیاش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکتر لەسەر پەرەی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان دا پێداگرییان کرد .
روحانی و پوتین وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام لەلایەن لایەنەکانی وتووێژکار پێویست و بە قازانجی هەموانە، لەسەر پێویستی پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە پێداگریان کرد .