رۆحانی: ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە تەنیشت خەڵک و دەوڵەتی سوریا دا دەمێنێتەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری کردن لەسەر پێویستیی درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی لە ناوچەدا وتی : ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، هەروا لە تەنیشت خەڵک و دەوڵەتی سوریادا د ەبێت .
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی خەڵک و دەوڵەتی سوریا و لایەنگرانیان بەسەر تیرۆریستان و تێک ڕووخانی بنکەکانی سەرەکیی داعش لە ئێراق و سوریا وتی : ئێران ئامادەی بەشداریکردن لە ڕەوتی بنیات نانەوەی سوریایە .
روحانی وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی داهاتووی سوریا دەبێ لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە دیاری بکرێت بێ دەستێوەردانی بیانیەکان وتیشی : ناڕازیانی دەوڵەتی سوریا دەبێ لەم دەرفەتە شیاوە بەدروستی کەڵک وەرگرن و لە داهاتووی سوریا بە پێی جێگە وپلەی خۆیان دا پشکنیان هەبێت .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە قسە بێ نرخ و قیمەتەکانی یەکێک لە کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچە بە دژی ئێران پێداگری کرد : کاربەدەستانی ناپوختەی هەندێ وڵاتانی ناوچە هەندێ جار قسەگەلێک دەکەن کە لە قسەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەچێت .
روحانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەموو کەس دەزانن ئەم لووەی شێرپەنجە لە ناوچە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا چ تاوانکاریگەلێکی ئەنجام داوە هیواداری دەربڕی : سەرانی هەندێ وڵاتی عەرەبی لەڕێگەی دروست هەنگاو هەڵگرن و بەزیانی خۆیان و گشت ناوچەکە نەجووڵێنەوە .
بەشار ئەسەدیش لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ سوریا وتی : ڕووخانی دوایین بنکەکانی داعش لە سوریا، داگری هەوڵی پیاوانێکی بوێرە کە لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان، لە تەنیشت خەڵکی سوریا وەستاون.
ئەسەد،هەڵس و کەوتی نالۆژیکانەی هەندێ وڵاتی ناوچە و بە تایبەت لە یەکێتی عەرەبی بە دژی ئێرانی لەبەر سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە بەسەر داعش لەسوریا و ئێراق زانی و وتیشی : هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی بێ گومان هەڵوێستی گەلانی عەرەب نیە.
سەرۆکی سوریا هەروەها داوای بەشداری چالاک و بەشگەکانی تایبەتی ئێران لە ڕەوتی بنیاتنانی سوریای کرد.