ڕۆحانی : بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئێران هاوکاری ئەرێنی لەگەڵ جیهانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئێران هاوکاری ئەرێنی و سەربەرزانە لەگەڵ جیهانە وتیشی : کوماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات هەوڵی داوە گرفتەکانی ناوچە لەڕێگەی وتووێژ و نەک بەشێوەی بەرەنگاربوونەوە، چارەسەر بکات.
حەسەن رۆحانی شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەیان کردە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئێراق و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکان و هەروەها هاوکاریی ئێران، ئێراق و تورکیا سەبارەت بە پرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق و وتی : ئێران بە نیازی هێمن کردنی ناوچەیە .
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی ئێران جگە لە یەک دوو وڵات لە ناوچە وەک عەرەبستان لەگەڵ وڵاتانی تر لەوان ڕوسیا، تورکیا،ئێراق، قەتەر ، ئەفغانستان و پاکستان پێوەندییەکی زۆر باشی هەیە وتیشی : عەرەبستان بەمەبەستی سەرپۆش دانان لەسەر شکستەکانی لە ناوچە و پرسەکانی ناوخۆیی خۆی ، هەوڵ دەدات ئێران بە دوژمنی خۆی بناسێنێ .
روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی عەرەبستان لە قەتەر، ئێراق، سووریا و لوبنان ناسەرکەوتوو بووە وتیشی : ڕیاز بە درێژەی هەوڵە هەڵەکانی ، تەنیا گرفتەکانی خۆی زۆرتر دەکات .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کردە پێوەندی باشی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا و باسی باشتر بوونی پێوەندی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهانی کرد .
رۆحانی هەروەها ئێرانی لە ناوەندی وزە، رێگەی ئاسن و ئینتەرنتی ناوچە زانی و وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ کارەبا دەگۆڕێتەوە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : بەم زووانە ڕێگەی ئاسنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە دەگات .