کانونی یه‌که‌م 03, 2017 09:22 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی گەیشتە  چابەهار

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی یەکشەممە لە درێژەی بەرنامەی سەفەرەکەی بۆ پارێزگەی سیستان و بەلووچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، گەیشتە شاری چابەهار.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی شەممە لە یەکەم سەفەری  بۆ پارێزگەی سیستان و بەلوچستان  گەیشتە  شاری  زابول لە باکوور ی ئەم شارە  و لە نێو کۆڕی خەڵکی شاری زابول  وتاری دا  .

روحانی بڕیارە  لە سەفەرێکی یەک ڕۆژەی بۆ چابەهارلە فازی یەکەمی  بەندەری شەهید بەهەشتی چابەهار کەڵک وەربگیردرێ.

ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە فازی یەکەمی بەندەری شەهید بەهەشتی چابەهار ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی بیست و حەوت وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت.

بەندەری چابەهاری ئێران لەبەر ئاستی  ستراتژیک و نیزیک ترین ڕێگەی دەسڕاگەیشتنی وڵاتانی دەورووبەری وشکەساڵی ئاسیای ناوەندی  بە ئاوەکانی ئازاد، خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرە.

ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری پارێزگەی  سیستان و بەلوچستان و پرێس کۆنفرانسی لەگەڵ  میدیاکانی پارێزگاکە  ، لەبەرنامەکانی  دیکەی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چابەهارە.

سەرپەیڤ