کانونی یه‌که‌م 03, 2017 11:47 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خوێندکاران مافێکی گەورەیان لەسەر ئەستۆی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە خوێندکاران مافێکی گەورەیان لەسەر ئەستۆی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە رایگەیاند: خوێندکاران شان بە شانی زانایانی ئایینی و جەماوەری ئێران سینگی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستنی شۆڕشەکەمان.

'حەسەن ڕۆحانی" شەوی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزدانان بۆ ڕۆژی خوێندکار لە زانکۆی سیستان و بەلوچستان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) خوێندکارانی بە پشتیوانی بەها ئیسلامی و نیشتمانییەکان هێنایە ئەژمار و پێی داگرت: زانکۆکانی ئێران دەبێ لەگەڵ یەکتری و هەروەها لە گەڵ ناوەندە زانستییەکانی دونیا پێوەندیی چڕ و پڕیان هەبێ.

٧ی دێسەمبەر (١٦ی سەرماوەز) لە ئێراندا بە ڕۆژی خوێندکار ناودێڕ کراوە، ساڵی ١٩٥٣ هاوکات لەگەڵ سەفەری "ڕیچارد نیکسۆن" جێگری سەرۆک کۆمارتی ئەو کاتەی ئەمریکا بۆ ئێران، خوێندکاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد کە ڕژێمی پەهلەوی هێزی سەربازی خۆی هێنایە مەیدانەوە بۆ سەرکوت کردنی ئەو خۆپیشاندانە و لە ئاکامدا سێ خوێندکاری ئێرانی لە بەردەم زانکۆی تاراندا شەهید بوون.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی لێدوانەکەیدا هەروەها رایگەیاند؛ بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەم هێنانمان بەرز بێتەوە پێویستە بازاڕی ناوچە بکەوێتە دەستمان و داوای لە زانکۆکانی ئێران کرد کە هەوڵ بدەن بۆ بە دەست هێنانی بازاڕەکانی داروسێ.

ڕۆحانی هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوەندی چارەسەر کرانی کێشەکانی ناوچەیە، راشکاوانە رایگەیاند: ئەو کارەی ئێران شان بە شانی گەلانی ئێراق و سووریا بۆ شکست پێ هێنانی داعش کردی، داخستنی دۆسییەی پیلانێکی گەورە بوو.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە کەوتنە گەڕی فازی یەکەمی بەندەری شەهید بێهێشتیی "چابەهار" (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) لە ڕۆژی یەکشەممەیشدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران یەک ملیار دۆلار سەرمایەی لە چابەهاردا ناوەتەوە.

ڕۆحانی وتیشی: کەوتنەگەڕی ئەم پرۆژە گەروە ئابوروییە لە چابەهار بە بەشداری نوێنەرانی بیانی جێی شانازییە بۆ گەلی ئێران.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران فازی یەکەمی بەندەری شەهید بێهێشتیی چابەهار بە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی ٢٧ وڵاتی جیهان بکاتەوە.

بەندەری چابەهای ئێران لەبەر پێگەی ستراتژیکی و ئەوەی کە نزیکترین ڕێگای دەسڕاگەیشتنی وڵاتانی گەمارۆدراو لە نێو وشکانی لە ئاسیای ناوەڕاست (ئەفغانستان، تورکەمەنستان، ئوزبەکستان، تاجیکستان، قرقیزستان و قازاقستان) بە ئاوە ئازادەکانە، بۆتە هۆی ئەوەی کە گرینگایەتییەکی یەکجار زۆر ی هەبێ.

سەرپەیڤ