رۆحانی: بەندەری چابەهار کاڵاوشت و مەکەکان بەنرخێکی شیاوتر دەنێرێتە وڵاتانی دراوسێی ئێران
قۆناخی یەکەمی گەڵاڵەی گەشەی لەنگەرگای شەهید بەهەشتی چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنەرانێک لە حەڤدە وڵاتی جیهان، کەڵکی لێ وەرگیردرا.
حەسەن روحانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە فازی یەکەمی گەڵاڵەی گەشەی بەندەری نێودەوڵەتی شەهید بەهەشتی چابەهار، کریدۆری باکوور - باشووری بۆ ناوچە و جیهان زۆر بە گرینگ زانی و وتی: بەندەری گرینگی بازرگانی و نێونەتەوەیی چابەهار بە سەرکەوتوویی و جێگە و پلەی تایبەتی خۆِ، دەتوانێ کریدۆری باکوور - باشوور لە کورتە ڕێیانێک دانێت و بیلکێنێ بە ئوقیانووسەوە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کەڵک وەرگرتن لە بەندەری شەهید بەهەشتیی چابەهار خاوەن گرینگایەتی تایبەتی ئابوورییە چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کاڵا وشت و مەکەکان لە کاتێکی کورت و بە نرخێکی شیاوتر بخرێتە بەر دەستی وڵاتانی دراوسێ.
روحانی وتی : وڵاتانی دراوسێی ئێران لە ڕۆژهەڵات وەک ئەفغانستان و دراوسێکانی باکووری لە ئاسیای ناوەندی بەپێی کریدۆری باکوور - باشوور بۆ باشووری ئێران ، ئاوەکانی ئازاد و ئوقیانووس دەلکێندرێن و ئەم پرسە پێوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ، باکووری و تەنانەت ئەورووپا لە داهاتوودا دادەمەزرێنێ .
ناوبراو وتیشی: لکاندنی ڕێگەی ئاسنی سەرانسەری بۆ چابەهاریش دەتوانێ ئاستێکی مومتاز و گرینگ بۆ ئەم ناوچەیە ساز بکات .
بە کەڵک وەرگرتن لە قۆناخی یەکەمی گەڵاڵەی پەرەی ئیسکلەی شەهید بەهەشتی چابەهار ئاستی دانان و هەڵگرتنی کاڵا لەم بەندەرە لە دوو و نیو ملوێن تون لەساڵ بۆ هەشت و نیوملوێن تون پەرە دەستێنێ.
بۆ ئامادە کردن و تەیار کردنی فازی یەکی بەندەری شەهید بەهەشتی چابەهار نیزیکەی یەک میلیار دولار خەرج کراوە .
بەندەری چابەهار وەک تەنیا بەندەری ئوقیانوسیی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە پاکستان و لەباشوور بە دەریای عومان لکاوە.
ئەم بەندەرە لە بەر ئاستی ستراتژیک و نیزیک ترین ڕێگەی دەسڕاگەیشتن ی وڵاتانی دەورووبەر لە وشکایی ئاسیای ناوەندی ، بە ئاوەکانی ئازاد، خاوەن گرینگایەتییەکی بەرزە.