کانونی یه‌که‌م 05, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • رۆحانی: بناغە سەرەکییەکانی تیرۆریزم لەناوچە داڕماوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ بناغە سەرەکییەکانی تیرۆریزم لەناوچە داڕماوە، پێی داگرت: بەشی زۆری ئەو پیلانە مەزنەی دەسەڵاتە جیهانییەکان، ئیستکبار و زایۆنیزم لەدژ گەلانی ناوچە، دایانڕشتبوو، بوو بەبڵقی سەرئاو.

حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسی و یەکەمین جڤینی نێودەوڵەتیی یەکێتی ئیسلامی لەتاران وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژانی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەدی مستەفا(د.خ)-پێغەمبەری نازداری ئیسلامن و ئیمام جەعفەری سادق(ع)، ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان- وحەوتەی وەحدەتی ئیسلامی، وتی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەتا بنبڕکرانی هەموو هۆکار و هەڵخەڵەتاوانی تیرۆریست لەناوچەدا هەروا بەردەوامە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەڕاگەیێندرانی ئاشکرای دۆستایەتی ژمارێک وڵاتی ناوچە لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی و دوژمنیی لەگەڵ بەرەی موقاوەمە، وتی: بلیمەتان، زانایانی دینی وگەنجان ڕێگەنادەن ئەو پیلانە وەیشومەی دوژمنیی لەگەڵ موقاوەمە، بەئاکام بگات.

رۆحانی، خەیانەتی زلهێزان و زایۆنیزم لەناوچەی وەک بەفیڕۆدانی هەل و دەرفەت و پێش گرتن بە ئاوەدانی و گەشەی وڵاتانی ناوچە زانی و وتی: ئەمریکییەکان، ئیستکباری جیهانی و زایۆنییەکان دەبێ لەبەرامبەر نەتەوەکاندا وەڵامدەر بن کە لەبەرچی ڕۆڵەی خەڵک لەوناوچەیە دەکوژن؟ لەبەرچی شوێنەوارە کەوناراییەکان لەبەین دەبەن و وڵاتانی ناوچە دەکەنە کاولخانە؟ لەبەرچی چەک و بۆمب دەخەنەڕوو هەتا خەڵکی یەمەن لەژێر بۆردومان ببڕێنەوە؟ بۆچی لەباکووری ئەفریقا پیلانیان گێڕاو درێژە دەدەن بە پیلانگێڕییەکانیان؟

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە وەحدەت، تاکەڕێگای هەنگاونان لەئاراستەی ژیارێکی نوێی ئیسلامییە، پێی داگرت: خۆڕاگریی بۆ ڕزگارکرانی فەلەستین ، لە نموونە ڕەواو شەرعییەکانە(نفی سبیل) و هەربەوجۆرەی گەلانی ئیسلامی لەهەمبەر ئیستعماردا ڕاوەستان و سەربەخۆییان بەدەست هێنا، دەبێ لەهەمبەر داگیرکەری وتیرۆریزمیش لەگەڵ یەکتردابن و ئەوە، واتاو چەمکی ئاشکرا و هەست پێکراوی وەحدەتە.

سی ویەکەمین جڤینی نێودەوڵەتیی یەکێتی ئیسلامی کە بەئامادەبوونی ٥٠٠ میوانی بیانی و ناوخۆیی و بەدروشیمی" وەحدەت و ئیلزاماتی ژیاری نوێی ئیسلامی" ئەمڕۆ سێ شەممە لەتاران دەسپێکرا، هەتا حەوتەی دیسەمبەر درێژەی دەبێ.

سەرپەیڤ