کانونی یه‌که‌م 13, 2017 07:39 Asia/Tehran
  •  پەیامی  پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی جەژنی بێ لایەنی تورکەمەنستان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێک، جەژنی بێ لایەنی تورکەمەنستانی لە سەرۆک کۆماری و خەڵکی ئەو وڵاتە پیرۆز کرد.

 "حەسەن ڕۆحانی" شەوی چوار شەممە لە پەیامەکەی بۆ " قوربانقۆلی بیردی محەممەد ئیف"  سەرۆک کۆماری تورکەمەنستان ، هەروەها هیواداری دەربڕی پێوەندییەکانی دوو وڵاتە لە سەر هەوڵەکانیی بەرامبەر لە هەموو بوارەکان دا زیاتر لە ڕابردوو پەرە و گەشەی هەبێت.

 دەوڵەت و خەڵکی تورکەمەنستان ئەمڕۆ بیست ودووهەمین ساڵوەگەڕی قەبووڵکردنیی بنە مای بێ لایەنیی ئەو وڵاتەیان لە لایەن کۆمای گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان  بە  بەرێوە بردنی بەرنامەی جۆر بە جۆر کردە جەژن. کۆمای گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە ١٢ دیسەمبەری ١٩٩٥ بنە مای" بێ لایەنی هەمیشەیی" ئەو وڵاتەی تەیید کرد .

 تورکەمەنستان تەنیا وڵاتی جیهانە  کە بنەمای بێ لایەنی ئەو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە بە فەرمی  پشت ڕاست کراوەتەو ە.

  بنەمای بێ لایەنی لە سەرەتای سەربەخۆیی کۆماری تورکەمەنستان لە یەکێتی سۆڤیەت( ٢٧ ئۆکتۆبری ١٩٩١) بناغە و بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی ئەو وڵاتە پێک دەهینێت .

 کۆمای گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە حەفتا و یەکەمین دانیشتنی (لەساڵی ٢٠١٧) یش بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە سەر دەسپێشخەری دەوڵەتی تورکەمەنستان ١٢ دیسەمبەریی وەکوو "ڕۆژی نێو دەوڵەتی بێ لایەنی" ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ