کانونی یه‌که‌م 25, 2017 08:13 Asia/Tehran
  • روحانی : لەدایکبوونی حەزرەتی  مەسیح (ع) ،  وانە ئاسمانیەکانی ئەو پەیامبەرەی تاکانەپەرستی و مەعنەویەت و خۆش ویستن بیر دەخاتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (ع) بە شوێنکەوتوانی ئەو حەزرەتە و هەموو باوەڕداران بە ئایینە ئیلاهیەکان گوتی : لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (ع) وانە ئاسمانیەکانی ئەو پەیامبەرەی تاکانەپەرستی و مەعنەویەت و خۆش ویستن بیر دەخاتەوە .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا وتیشی ، لە د ایکبوونی مەسیح(ع) نەک هەربۆ مەسیحیەکان بەڵکوو بۆ موسوڵمانانیش رۆژێکی موبارەکە و وانە ئاسمانیەکانی ئەو پەیامبەرەی تاکانەپەرستی و مەعنەویەت و خۆش ویستن بیر دەخاتەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسیلامیی ئێران هیوای خواست شوێن کەوتوانی ئایینە ئیلاهیەکان ، کۆمەڵگایەکی ھێمن تر،پاوەجێ ترو پێشکەوتووتر دامەزرێنن و لە دووبەڕرەکی نانەوەی دوژمنانی ئەخلاق و دوژمنانی پەیامبەران خافڵ نەبن . سەرۆکی کۆمای  ئیسلامیی ئێران پێشتر لە چەندین پەیامی جیاجیادا بۆ سەرانی وڵاتانی جیهان ، میلادی موبارەکی پەیامبەری رەحمەت و بەختیاریی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع)  و هەروەها دەسپێکی ساڵی 2018 ی لەوان پیرۆزبایی کردبوو .

سەرپەیڤ