کانونی یه‌که‌م 25, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: پەسەند کرانی بڕیارنامەی قودس لە کۆگەی گشتی دا (نا) کوتنێکی لێبڕاوانە بە ئەمریکا بوو

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی سەبارەت بە بڕیارنامەکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە مەڕ ڕەت کردنەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ناساندنی قودی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وتیشی: پەسەند کرانی بڕیارنامەی قودس لە کۆگەی گشتی دا (نا) کوتنێکی لێبڕاوانە بە ئەمریکا بوو.

پێنج شەممە 21ی دیسامبەری 2017 سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەکانی ترەمپ و نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە بڕینی بارەبووی ئەو وڵاتانەی کە دەنگی ئەرێنییان داوە بە بڕیارنامەکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،بڕیارنامەیەکی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پەسەند کرد کە تیای دا لەگەڵ گۆڕدرانی ڕەوشتی قودسی داگیرکراو دژایەتیی کراو مافی فەلەستینییەکان بە فەرمی ناسرا.

عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم بە دەربڕینی ئەمەی کە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا وەڵامی (نا)یان بەم وڵاتە دایەوە وتیشی: جەماوەری ئەمریکا دەبێ بیرێکی تازە بۆ داهاتووی خۆیان بکەنەوە.

عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، تەنیا دەوڵەتە بچوک و بێ ناوونیشانەکان لە گەڵ بڕیارنامەکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی قودسەوە دژایەتییان کردووە وتیشی: ئەمریکا ئەو تۆزە ئابڕووەشی بۆ نەماوەتەوەو گێچەڵێکی تازەی بۆ خۆی دروست کردووە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کاتئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە

کردەوەی یەک لایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  دژی قودس شەپۆلی ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی جەماوەریی لە جیهانی ئیسلام ، ئەورووپاو تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش هەڵایساندووە. بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە.

 

سەرپەیڤ