پەیامی پیرۆز بایی ڕۆحانی بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێک دا دەستپێکرانی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزکرد .
" حەسەن رۆحانی" رۆژی یەکشەممە لە پەیامێک ڕوو لە ئێرانییە مەسیحییەکان بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی ٢٠١٨ زایینی ، جەختیکرد: ئێران ماڵی هەموو ئێرانییەکان بریتی لە موسولمان، مەسیحی ، جوولەکە و زەردەشتیە.
سەرۆک کۆماری ئێران بەڕاشکاوی وتی: ڕێزگرتن لە هەموو دینە ئیلاهییەکان ڕاسپێری گرانبایی ئیسلامی ڕەحمانی یە .
حەسەن ڕۆحانی، هەروەها ڕاسپێرییەکانی حەزرەتی عیسا مەسیح(ع) بۆ مرۆڤایەتی لێوانلێو لە سەرنجدان بە مەعنەویەت ، ئاشتی و دۆستی زانی و وتیشی: ڕەویشتی ژیان و ڕاسپێرییەکانی حەزرەتی مەسیح دەبێ بەردەوام ڕێشاندەری هەمووان بێت و ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستیمان بە پەیڕەویی لە ڕاسپێرییەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی هەیە . سبەینێ دووشەممە ، یەکەمی ژەنیڤەری ٢٠١٨ دەستپیکی ساڵی نوێی زایینییە.