جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی : عەرەبستان بەنیازی ئاڵۆزکردنی ئێرانە
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی عەرەبستانی سعودی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە ناوچە پێ و شوێن دەگرێت وتی : ڕژێمی سعودی بەنیازی ئاڵۆز کردنی ئێرانە .
کەمال دێهقانی ڕ ۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وتی : عەرەبستان لە شێوازی جۆربەجۆر لەوان داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستیەکان و وەڕێ خستنی ناکۆکی ئەتنی و هۆزی ، بەنیازی بشێوی و ئاڵۆزی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە دەوری عەرەبستان لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئێران و وتیشی : میدیاکانی ڕژێمی سعودیش هەرلەم پێناوەدا لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکی - زایۆنیستی ، بە هاندانی ئاژاوەگێڕان هەوڵێکی زۆریان
دا ڕەوشی ئاسایشی ئێران خراپ نیشان بدەن .
لە پێنجشەممە ٢٨ی دێسەمبەری ٢٠١٧ـەوە ژمارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک، و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو شەڕ و پێکدادانی لێ کەوتەوە و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی.
کاربەدەستانی ئەمریکایی و مێدیا بیانییەکان و راگەیەنەرەکانی دژە ئینقلابیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخساوە، هەوڵ دەدەن ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن.