ڕێپێوانی خەڵکی تاران بۆ ئیدانە کردنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە
خەڵکی تاران دوای خوێندنی نوێژی هەینی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی خۆڕسک ، وێڕای ئیدانە کردنی ناکۆکییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، لەسەر وشیاری ، بەسیرەت و یەکێتیی گەلی ئێران لەبەرامبەر فیتنە وئاڵۆزییەکان، پێداگرییان کرد.
لە ڕۆژانی ڕابردوو ژومارێک خەڵک لە چەند شاری ئێران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و سەردانی دروشمگەلێک ، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دیاری نەکرانی چارەنووسی ماڵ و سامانیان و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت کە هەندێ لەم کۆبوونەوانە لەلایەن هەلپەرستان و ئاژاوەگێڕان لە سای داکۆکی بیانییەکان ئاژاوەی لێکەوتەوە .
کاربەدەستانی ئەمریکی، ڕژێمی زایۆنیستی و میدیاکانی بیانی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لەم کۆبوونەوانە هەوڵیان دا ئەم کۆبوونەوانە بەرەو ئاژاوەگێڕی بەرن ، بەڵام گەلی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی بەربڵاو و خۆڕسک لەشارە جوربەجورەکان ڕق و نەفرەتی خۆیان لە پیلانی نوێی دوژمنان و هەلپەرستان بۆ تێکدانی ماڵ و سامانی گشتی ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، نوێژکەرانی تاران وێڕای ئیدانەکردنی هەرچەشنە ئاژاوەگێڕییەک، تێکدانی ماڵ وسامانی گشتی و بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزایەتییەکان و دامەزراوەکانی نەتەوەیی، بە بەرزکردنەوەی دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بۆ ئیسرائیل، نەمان بۆ ئالی سعود و نەمان بۆ ئاژاوەگێڕ، داکۆکی خۆیان لە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، نیشان دا .
خەڵکی بەرچاوڕوونی تاران وێڕای ڕێزگرتن لە گەلی بوێری ئێران و هێزی ئینتیزامی و ئاسایشی بۆ پووچەڵ کردنەوەی فیتنەکانی ئەم دواییە، وتیان : گەلی ئێران هەمووکات پشتیوانی نیزام، ڕێبەری و ئینقلابی ئیسلامین.