کانونی دوھەم 07, 2018 19:20 Asia/Tehran
  •  دیداری نوێنەری کۆمیساریای باڵای کۆچبەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان  دە ئێران دا ،لەگەڵ زەریف

نوێنەری کۆمیساریای باڵای پەناهەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێران لە کۆتایی فەرمانبەریەتی خۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوە دیدار و ماڵاوایی کرد .

 " سیونکا داناپاڵا" نوێنەری  کۆمیساریای باڵای پەناهەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێران،  لە کۆتایی فەرمانبەریەتی خۆی لە ئێران، رۆژی یەکشەممە لەگەڵ " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و ماڵاوایی کرد.

 " داناپاڵا" بە ئاماژە بە هەوڵ و یارمەتییەکانی ئێران بەرامبەر پەناخوازەکان و کۆچبەرانی ئیستای نێو ئێران وتیشی: ئێران لە چوار چێوەی ئەرکە نێو دەوڵەتییەکانیی بەرامبەر پەنابەرەکان کاری یەکجار زۆری ئەنجامداوە .

 وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە ئاماژە بە کردەوە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ یارمەتی دانی پەنابەرەکان، لە سەر درێژەی وتوویژەکان و هاوکارییەکان لەگەڵ کۆمیساریای باڵای ڕیکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری پەناهەندەکان جەختیکرد .

سەرپەیڤ