زەریف : جموجوڵی ئەتنی لە سوریا و عێراق مەترسیە بۆسەر ناوچەکە و جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i321783-زەریف_جموجوڵی_ئەتنی_لە_سوریا_و_عێراق_مەترسیە_بۆسەر_ناوچەکە_و_جیهان
وەزیری دەرەوەی ئێران ، پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکەی بە پێویستیەکی حاشاهەڵنەگر زانی و جەختی کردەوە : جوڵەی ئەتنی و تاییفی لە سوریا و عێراق بە ئینتیمای جودایی خوازانە ، مەترسیەکە بۆسەر ناوچەکە و جیهان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 10:13 Asia/Tehran
  • زەریف : جموجوڵی ئەتنی لە سوریا و عێراق مەترسیە بۆسەر ناوچەکە و جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران ، پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکەی بە پێویستیەکی حاشاهەڵنەگر زانی و جەختی کردەوە : جوڵەی ئەتنی و تاییفی لە سوریا و عێراق بە ئینتیمای جودایی خوازانە ، مەترسیەکە بۆسەر ناوچەکە و جیهان .

موحەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ دوشەممە لە دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاراندا بە ئاماژە بەوەی کە دەسوەردان و سیایەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە بنەڕەتی ترین کێشەکانە کە بوەتە هۆی ئاڵۆزکاوبوونی زیاتری دۆخەکە ، وتی : ئەمریکا بە ئامادەبوونی سەربازیی ناڕەوای خۆی لە خاکی سوریا سوورە لە سەر بەدواداچوونی سیاسەتی تێکدەرانە وکێشە سازکەری خۆی . 

دوهەمین کۆنفڕانسی ئاسایشیی تاران ، ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سیاسی و ئاسایشی و توێژەرانێک لە 49 وڵاتی جیهانەوە لە تاران دەست بەکار بوو .

زەیف وتیشی : درێژەی داگیرکرانی فەلەستین هەروا گرنگ ترین پرسە کە ناوچەکە و جیهان لەگەڵی دا دەستەویەخەیە و راگەیاندنی قودس وەک پیتەختی رژێمی ناڕەوای زایۆنی لە لایەن ئەمریکاوە ، راگەیاندنی  دوژمنیی ئاشکرا لە گەڵ موسوڵمانان و حکومەتە ئیسلامیەکان و بەدی هێنانی دەرفەت بۆ توندڕۆیی و ترۆریسمە .

وەزیری دەرەوەی ئێران ، درێژەی دەسدرێژیی عەرەبستان بۆسەر گەلی یەمەنی بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی گرژی سازکەری ناوچەکە زانی و گوتی : دەسدرێژکاران دوای سی وسێ مانگ شەڕی بێ ئەنجام ، دەبێ بەم تێگەیشتنە گەیشتبن کە ئەم بابەتە رێگە چارەی سەربازیی نیە .

زەریف بە ئاماژە بە رکابەریە چەکەمەنیەکان لە ناوچەکەدا جەختی کردەوە : هیچ وڵاتێک ناتوانێ بە نرخی نائەمن کردنی دراوسێکان بۆ خۆی ئاسایش دروست بکات .

 وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە داعشیەکان و گروپەکانی هاوشێوە هێشتا چالاکن گوتی : رێگرتن لە دزە و پەرەسەندنی توندڕۆیی لە ناوچە نوێکان ، سەرکوت کردنی بەتەواوەتی سەرچاوەی فکری و بڕینی سەرچاوەی دارایی توندڕۆکان هەروا دەبێ لە ئەولەویەتەکان بێت بۆ درێژەی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ئەم بیرۆکە مەترسیدارە .