کۆهەنگاوی "برجام"؛ ناڤەندی ڕاوێژیکاری وەزیریارانی دەرەوەی ئێران وئەڵمانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i323315-کۆهەنگاوی_برجام_ناڤەندی_ڕاوێژیکاری_وەزیریارانی_دەرەوەی_ئێران_وئەڵمانیا
وەزیریاری دەرەوەی ئێران و وەزیریاری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین دوا گۆرانکارییەکانیی بەرجامیان لێکدایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2018 15:50 Asia/Tehran
  • کۆهەنگاوی

وەزیریاری دەرەوەی ئێران و وەزیریاری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین دوا گۆرانکارییەکانیی بەرجامیان لێکدایەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ،"سەدی عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و " توبیاس لیندنێر" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، لە سەر پاراستنی بەرجام و جێبەجێبوونەوەی ئەرکەکان لە لایەن هەموو لایەنەکان جەختیان کردووە .

 عەراقچی ولیننێر هەروەها لە بارەی پرسە جۆر بە جۆرەکان لە دەڤەری پێوەندییەکانی دوو لایانە ، ناوچەیی و نێو دەووڵەتیی وتوویژیان کرد .جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەرووی  شاندێک بۆ ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستە ئەڵمانیاییەکان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ، هەر وەها لەگەڵ " ماتیاس ماجینگ" جێگری وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا دیداری کرد و دوو لایەن دوایین گۆرانکارییەکانیی دوو لایانەیان لە دەڤەری ئابووری دا لێکدایەوە .

 سەید عەبباس عەراقچی لەم سەفەرە بە ئامادە بوون لە ناوەندی کوربێر ، دەستی دایە لێکدانەوەی هەڵوێستەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ کارو باری ناوچەیی و نێو دەڵەتی دا .