ڕەزایی : ئاشتی پاوەجێ بە هۆی گەل و دەوڵەتە شەرعییەکانەوە دادەمەزرێت
سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران وتی : تێکهەڵچوونە ناوچەییەکان، ئەنجامیکی بۆ هیچ وڵاتێک نییە و باشترە هەمووان هەوڵ بدەن ئاشتی پاوەجێ بە هۆی گەل و دەوڵەتە شەرعییەکانەوە دامەزرێت و سەقامگیر بێت .
"مۆحسین ڕەزایی"سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر ؛ لە بارەی ئامادە بوونی لەشکەریە ئەمریکاییەکان لە باکووری سوریا و تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازییەکانی تورکیا ، وتیشی: ئەمریکاییەکان بە دوای بەهێزکردنی کوردەکانن دژی تورکیا و تورکیایش بە دوای تێکدانی بەرنامەکەی ئەمریکایە، لە حاڵێکدا ئەم دوو وڵاتە پێشینەی دۆستایەتی درێژماوەیان هەیە .
سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران جەختیکردەوە: بێ گومان ئەم تێکهەڵچوونانە دواهاتگەلێکی باشی بۆ هیچکام لە وڵاتان نابێت.
پەلامارە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە ستانی حەڵەب ، باکووری سوریا ، لەژێر ناوی"چلە زەیتوون" لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ەوە دەستپێکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ، پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرینی شەرمەزارکرد و ڕاشیگەیاند: ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکردنی سەروەری نیشتمانیی سوریایە .