جێگری سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە تاران
کانونی دوھەم 30, 2018 08:59 Asia/Tehran
جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ناوەندی پەرەی بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەگانی ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان، گەیشتە تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شمشاد ئەختەر، بڕیارە سەرباری بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ ژومارێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.
دووهەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ناوەندی گەشەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان سەربە کومیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاسیا و ئۆقیانووسیە، ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی 25 وڵاتی ئاسیا و ئوقیانوسیە لە تاران دەست پێ دەبێت.