جێگری سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i324699-جێگری_سکرتێری_گشتیی_ڕ_ێکخراوی_نەتەوەکان_گەیشتە_تاران
جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ناوەندی پەرەی بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەگانی ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان، گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2018 05:29 Asia/Tehran
  • جێگری سکرتێری گشتیی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە تاران

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ناوەندی پەرەی بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەگانی ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان، گەیشتە تاران .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شمشاد ئەختەر، بڕیارە سەرباری بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ ژومارێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.

دووهەمین کۆبونەوەی  ئەنجومەنی حوکمدەرانی ناوەندی گەشەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان سەربە کومیسیۆنی  ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاسیا و ئۆقیانووسیە،  ئەمڕۆ سێ شەممە  بە ئامادە بوونی نوێنەرانی 25 وڵاتی ئاسیا و ئوقیانوسیە لە تاران دەست پێ دەبێت.