کانونی دوھەم 30, 2018 16:22 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دووهەم دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران

دووهەم دانیشتنی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی گەشەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی زانیاریی بەڵا سرووشتییەکان سەربە کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاسیاو ئەقیانووسینە(ئیسکاپ) لەتاران دەسپێکرا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، لەو دانیشتنەدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە دەس پێ کرا، محەممەد باقری نەوبەخت سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامەو بودجەی ئێران و شمشاد ئەختەر یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی بیست وپێنج وڵاتی ئاسیاو ئەقیانووسییە بەشدارن.

بڕیارە جگە لە وتووێژە پسپۆڕیەکان لەبارەی گواستنەوەی ئەزموونەکان بۆکەم کردنەوەی ئاستی خەسار وزیانی بەڵا سروشتییەکان، ناوەندی هەمیشەیی ئەپدیم لە تاران دەکرێتەوە.

"ئەپدیم" ناوەندی سەربە کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئاسیاو ئەقیانووسییە(ئیسکاپ) یە کە لەسەر پێشنیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تێپەڕینی زیاتر لە یەک دەیە پێوشوێن گرتنی بەردەوام، ڕاوێژکاریی و دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، لەتاران دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ