دیمیستۆرا: ئیران ، رووسیا و تورکیا لە لیژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا دا بەشداریان هەیە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا جەختیکردەوە لە سەر پرۆسەی ژینیڤ بۆ چارە سەری قەیرانەی سوریا و وتی: ئێران ، روسیا و تورکیا لە لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا دا ، نوێنەریان دەبێت .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛؛" ستفان دیمیستۆرا" شەوی چوار شەممە دوای کۆتایی کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە سووچی ڕوسیا وتیشی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا ، پرۆسەی ژینیڤی پەسەند کردووە و دەبێ هەموو هەوڵەکان لە پێناو جێبەجێبوونیی ئەم پرۆسەیە و لە ژێنیڤ دا پێو شۆێن بگیردرێت .
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا بە جەختکردنەوە لە سەر دەستەڵاتی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بۆ ڕاکیشانیی بەشداری لایەنەکانی سوریایی گرنگە، بەڕاشکاوی وتی: ئەوەی لە سووچیی بە ئاکام گەییشتووە ، هێشتا تۆکمە نییە و هیوادارین بە هاوکاریی هەموو لایەنەکان بە ئاکامێکی تۆکمە و تەواو بگەین.
دیمیستۆرا وتیشی، ئامانجەکانمان لە ئێستا دا چاکسازی و یان نووسینی یاسای بنەرەتی لە سوریا دایە و پاشانیش دەکرێ لەبارەی هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە دا قسە وباس بکەین.
کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی " سووچی" ناسراو بە " کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا " شەوی چوار سەممە بە خۆیندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی داوە بە اکری خۆی.
لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریا بەڕاشکاوی گوتراوە، گەلی سوریا تەنیا ناوەندێکە لە داهاتووی ئەم وڵاتە بە گوێرەی ئامرازەکانی دیمۆکراتیک و لە ریگای سنووقی دەنگ دان دیاری دەکاتەوە .
بە گوێرەی بەیاننامەکەی سووچی ، سوپای سوریا دەبێ بپارێزرێت تا بتوانێ بە ئەرکەکانیی بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە لە وان پاراستنی سنوورەکان و خەڵکی سوریا لە هەرچەشنە هەرەشەی دەرەوەیی هەنگاو هەڵبگرێت .
بەیاننامەکەی سووچی هەروەها هەموو تەشکەکانی ترۆریسم، دەمارگرژیی وئەتنخوازی دینیشی شەرمەزارکردووە و لە سەر بەرنگار بوونەوەیان بە شکلی چالاک جەختدەکاتەوە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .