باڵوێزی دەوڵەتی سووریا لە تاران: دەرکەکانی سووریا لە سەر کەرتی نادەوڵەتیی ئێران کراوەیە
باڵویزی سووریا لە تاران لە دیداری سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی،کانگەکان و کشت و کاڵی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دیمەشق بۆ بەشداریی چالاکانی ئابووریی ئێرانی لە سووریا هاسانکاریی باش و شیاوی لەبەرچاو گرتووە، ڕاشکاوانە رایگەیاند: دەرکەکانی سووریا لە سەر کەرتی نادەوڵەتیی ئێران کراوەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵوێزی سووریا کە تاران لەم دیدارەدا هاوکاریی ئابوری لەگەڵ ئێرانی بە ئەولەوییت ڕاگەیاند و وتی: سووریا و ئێران دەبێ هەنگاوی پتەوتر بۆ بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانیان هەڵگرن.
"عەدنان مەحموود" هەروەها خوازیاری پێکهاتنی ژووری بازرگانی هاوبەشی دوو وڵات بوو و داوای لە ئەندامانی ناوەندی تایبەتی ژووری ئێران بۆ بنیاتنانەوەی سووریا کرد سەردانی ئەم وڵاتە بکەن تا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە و تەواو بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدان کرانەوەی سووریا داڕێژرێ.
''غوڵامحسێن شافعی" یش لەم دیدارەدا باسی بەڕێ کرانی بانگێشتنامەی فەرمی بۆ سەرۆکی ژووری بازرگانیی سووریا بە مەبەستی سەفەری چالاکانی ئابووریی ئەم وڵاتە بۆ تارانی کرد و پێی داگرت چالاکانی ئابووریی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ هاوڕێکانیان لە سووریا پێویستیان بە زانیاری زیاتر و ناسینی ورد و درووستی بازاڕی ئەم وڵاتەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگەکان و کشت و کاڵی ئێرانیش پێشوازی کرد لە پێکهاتنی ژووری هاوبەشی ئێران و سووریا و لەم بوارەدا خوازیاری هاوکاریی زیاتر لە نیوان باڵوێزخانەکانی دوو وڵات بوو.