ویلایەتی: هیوای ئەمریکا بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی کورد لەسوریا نایەتە دی
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی: هیوای ئەمریکییەکان بۆ پارچەپارچەکرانی وڵاتی سوریا نایەتە دی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕ ۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە هاوڕەوتبوونی ئەمریکا، تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر سوریا پێداگری کرد : بێ گومان ئێران لە سەروەری نیشتمانیی سوریا داکۆکی دەکات و هیچ چەشنە دەست درێژییەک بۆسەر خاکی سوریا قەبووڵ ناکات.
ویلایەتی وتی : ئەمریکاییەکان بەنیازن خاکی سوریا پارچەپارچە بکەن و پێشەکییەکانیشی ئامادە کراوە هەتا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە ناوچەی کوردنشین وڵاتی سەربەخۆ دامەزرێنن و بەڕەسمی بیناسن بەڵام ئەم هیوایەیان نایەتە دی .
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە کاروباری نێودەوڵەتی پێداگری کرد : زۆرینەی گەلی کوردی سوریاش پێبەندی سەروەری نیشتمانی وڵاتەکەیانن و ئەمریکاییەکان لە هاتنەدی ئامانجە شەیتانییەکان ناکام دەمێننەوە.