سەردارسەلامی: مووشەک، مژاری وتووێژی ئێران لەگەڵ هیچ دەسەڵاتێک نییە
جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: موشەک ، مژاری وتووێژی ئێران لەگەڵ هیچ دەسەڵاتێک نیە وبەرجام هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ توانایی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران نیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرتیپ پاسدار" حسێن سەلامی " جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەمرۆ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوهزری میوانانی بیانی بەشدار لە جیژنەکانی دەیەی پیرۆز وموبارەکی فەجر ی ئینقلابی ئیسلامی لەناو کۆڕی هەواڵنێران لە تاران وتی: توانایی موشەکی بەشێک لە دەسەلات وتوانایی بەرەڤانی ئێرانە وهیچ کات لەبارەیەوە وتووێژ ناکرێت. جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: ئوروپیەکان دەبێ بزانن بەرجام هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ پەرەی توانایی موشەکی ئێران دا نییە وویست وئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەی توانایی بەرەڤانی، بەهێزترلە هەردەسەڵاتێکی ترە. سەردار سەلامی لەبارەی بەشداری سەربازی ئەمریکا لە سووریا وتی: بوونی ئەمریکا لە سووریا ناڕەوا بووەو بەدڵنیاییەوە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو دەبێتەوە. وتیشی: بوونی ئەمریکیەکان لە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی ڕه وا نییە وئەم ئامادەبوونە دبێتە هۆی نائەمنی وپەرەی ترۆریزم،. جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەبارەی هەڵمەتی سوپای تورکیا لە سووریایش وتی: بوونی هیچ دەسەڵاتێک لە سووریا جێی قەبوڵ وڕەوا نییە ومەگەر ئەمەکە بە ڕەزامەندی دەوڵەتی سووریا بێت.