شوبات 14, 2018 08:39 Asia/Tehran
  •  خۆشروو: ئێران ئامادەیە بۆ یارمەتی دان بە نەبەردی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوی نەتەوەکان

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە وتی: ئێران بۆ یارمەتی بە ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی ئەو ڕێکخراوەیە لە ڕێگای ئاراستە کردنیی ڕاژەکاری پشتیوانی و ناردنی هێزی سەربازی ئامادەیی هەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " غۆڵامعەلی خۆشرو" لەلێژنەی تایبەتی پاراستنی ئاشتی  دەبێ بە لەبەرچاو گرتنی ئامانج و بنەماکانیی جار نامەی نەتەوەیەکگرتووەکان  و بنەمای کەڵکی خراپ وەرنەگرتن لە زۆر جگە لە ڕێگای بەرەڤانی لە خۆ و بە بێ لایەنی  ئەنجام بگرێت وتیشی ڕێزگرتن لە بەرابەری دەستەڵاتداریەتی، سەربەخۆیی سیاسی ،  یەکپارچەیی و سەروەری هەموو وڵاتان و خۆوەرنەدان لە کارو باری نێو خۆیی ئەوان دەبێ بە تەواوەتی ڕێزی لێبگێردرێت.

 نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پشتگری   لە کەسانی سیڤیل وەک بەرپرسایەتی یەکەمی  وڵاتانی میواندار زانی وبەڕاشکاوی وتی لەم پێوەندییە دا دەبێ لە هەرچەشنە خۆوەردانی سەربازی  لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان یان هەر هێزێکی بیانی دیکە بە بیانووی پشتگری لە کەسانی سیڤیل، بە تووندی دووری بکرێت .

 خۆشرو لەبارەی پرسی دەکار هێنانی تیکنۆلۆژیای نۆێی لە ڕەوتی کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە فەرمانبەریەتییەکانی پاراستنی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بەڕاشکاوی  وتی  دەکار هێنانی تێکنۆلۆژیای نوێی دەبێ بەمەبەستی زۆرتر بوونەوەی ئیمەنی و ئاسایشی  هێزەکانی ئاشتی پارێز ئەنجام بگرێت و هەر لەم حاڵە دا ڕەوتەکانیی مافەوانی  کەڵک وەرگرتن لەم تێکنۆلۆژیانە دەبێ لە درێژەی پرۆسەکانی باشو لەباری نێو دەوڵەتی ، لێکبدرێتەوە .

 نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە زۆرتر بوونەوەی حآڵەتەکانی دەستدرێژی جنسی لە لایەن هێزەکانی ئاشتی پارێز لە ژمارێک لە وڵاتانیش جەختیکرد ئەم پرسە ئیعتباری ڕێکخراوی نەتەوەکانی بە تووندی خەوشاندووە ؛ هەر بۆیە بەرەنگاربوونەوەی کەڵکی خراپ وەرگرتن لە وان چەوساندنەوە و کەڵکی خراپ وەرگرتنی جنسی لە لایەن ئاشتڤانان دەبێ وەکوو یەکێ لە ئەولەویەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەر جیبەجێکردنیی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی بکەوێتە بەر سەرنجدان .

سەرپەیڤ