شەهید بوونی سێ پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی ئێران لە تاراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i327517-شەهید_بوونی_سێ_پۆلیسی_هێزی_ئینتیزامیی_ئێران_لە_تاراندا
وتەبێژی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێشەممە باسی شەهید بوونی سێ پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی ئێران لە شەقامی پاسدارانی تارانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2018 04:19 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی سێ پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی ئێران لە تاراندا

وتەبێژی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێشەممە باسی شەهید بوونی سێ پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی ئێران لە شەقامی پاسدارانی تارانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "سەعید مونتەزرولمەهدی" وتی: کەسانی فریودراو و تێکدەری ئاسایش لە کردەوەیەکی دزێ و دوژمنکارانەدا بە پاسێک سێ پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی ئێرانیان کردە ژێرەوە کە بۆ دابین کردنی ئاسایشی شەقامی پاسدارانی تاران لەوێدا سەقامگیر ببوون.

وتەبێژی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هۆکارانی ئەم جەنایەتە گیراون ڕاشیگەیاند کە باروودۆخی شەقامی پاسداران ئێستا ئارام  و لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی ئینتیزامیە.

ئەم کردەوە دڕندانەی پەلاماردەران بووە هۆی زەبر وێکەوتنی ژمارێک ئۆتۆمبیل و هەروەها بریندا بوونی ژمارێک کەسی ڕێبوار لەو شەقامەدا.

سەردار سەرتیپ "سەعید مونتەزرولمەهدی"  ڕاشکاوانە رایگەیاند: هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئیران بەرەنگاری هەرچەشنە کردەوەی دژە ئەمنی و دژە یاسایی هەر کەسێک بە هەر شوناسێکەوە دەبێتەوە.