درێژەی هاوکاریە ئاسایشیەکانی ئێران ، عێراق ، سووریا و ڕووسیا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەمە وتی : هاوکاریە ئاسایشیەکانی نێوان ئێران ، عێراق، سووریا و ڕووسیا درێژەی دەبێت .
کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووسیا؛ سووریا و عێراق لە ساڵی 2015 وە هاوپەیمانیەکی چوار قوڵییان بە مەبەستی هاوکاری ئاسایشی هەواڵگریی و هەروەها خەبات بە دژی تڕۆڕیزم پێک هێناو تا ئێستا دانیشتنە دەورەییەکانی چوار وڵات بە شێوەی بەردەوام بەڕێوە چووە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ؛ ئیرەج مەسجدی " وەبیری هێنایەوە: بە شکستی داعش هاوکاریە سەربازیەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بواری لوجێستیکی و چەکەمەنی لە داهاتوودا کەم دەبێتەوە بەڵام هاوپەیمانی چوار قۆڵی درێژە ئەدات بە چالاکیی خۆی . باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا وتیشی : هاوکاریی ئێران ، عێراق ، سووریا و ڕووسیا ؛ لە گەڵ یەکتر یارمەتی ئەدات بە ئاسایشی چوار وڵات . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 و لە عێراق لە ساڵی 2014 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕۆڕیستیەکان پشتیوانی کراو لە لایەن عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوکاکێشە ناوچەییەکان بە سوودی ڕژیمی زایونی دەسپێکرا . ئەرتەشەکانی سووریا و عێراق ، ئەم دواییانە بە یارمەتیەکانی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لاگریەکانی ڕووسیا توانییان دۆسیەی تاقمی تڕوڕیستی داعش لەو دوو وڵاتە دابخەن .