ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری فەرهەنگی ، سیاسی و کۆمەڵایەتی لە گەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i328423-ئامادەیی_ئێران_بۆ_هاوکاری_فەرهەنگی_سیاسی_و_کۆمەڵایەتی_لە_گەڵ_سووریا
سەرۆکی ڕێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خەیرومەندی ئێران وتی :کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە پاڵ سووریادا بووە و لە ئاستی فەرهەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیشدا هاوڕێی دەوڵەت و نەتەوەی سووریا دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 15:08 Asia/Tehran
  • ئامادەیی  ئێران بۆ هاوکاری فەرهەنگی ، سیاسی و کۆمەڵایەتی لە گەڵ سووریا

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خەیرومەندی ئێران وتی :کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە پاڵ سووریادا بووە و لە ئاستی فەرهەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیشدا هاوڕێی دەوڵەت و نەتەوەی سووریا دەبێت .

حوجەتولئیسلام و لموسلمین عەلی موحەمەدی  ڕۆژی دووشەمە  لە دیداری  موحەمەد عەبدولسەتار وەزیری ئەوقافی سووریا  لە تاران  وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پاکتاو کرانی سوووریا   لە بوونی  تاقمی تەکفیری  داعش  وتیشی  : چالاکی قورئانی    ، ئیمامزاده کان  و  ئیدارەی مەوقووفات    لە بەرپرسایەتییەکانی  سەرەکی   ڕێکخراوی ئەوقاف  لە ئێران بووە  و  پەروەردەکردنی   قاریەکان  و حافزانی قورئانییش   لە نمونە ی دەسکەوتەکانی  ئەو  ڕێکخراوەیە یە . موحەمەد عەبدولسەتار  وەزیری  ئەوقافی سووریاش   لەو دیدارەدا   ئاماژەی کردە شەڕی سووریا لە گەڵ تاقمە تڕۆڕیست و تەکفیریەکان  و وتی : سەرکەوتنەکانی نەتەوەی  سووریا  لە هەمبەر  داعش  سەرکەوتن  لە هەمبەر   هەموو  زلهێزەکانە  کە دەیانەوێ  دژی  ئیسلام  کارگەلێک بکەن  و ئەو  سەرکەوتنە پڕ بایخگەلە  بە هاوکاری  کۆماری ئیسلامی ئێران  بە دەس هاتووە .  وەزیری  ئەوقافی  سورویا  هەروەها  بە  دانی  پێشنیارێک  لە مەڕ  پێکهێنانی  هەفتەی  وەقف  بۆ گشت  جیهانی  ئیسلام  وتی   بە پێکهێنانی   هەفتەی  وەقف  لە جیهانی  ئیسلام  دەتوانرێ  چالاکیەکان و کردەوەگەلێکی زۆرتر  بۆ وڵاتانی  ئیسلامی  ئەنجام بدری .