ویلایەتی: پێوەندی ئێران و سوریا تادێ بەهێزتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i328733-ویلایەتی_پێوەندی_ئێران_و_سوریا_تادێ_بەهێزتر_دەبێ
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : پێوەندی ئێران و سوریا برایانە و بێ وێنەیە و ئەم پێوەندییە هەموو ڕۆژێ بەهێزتر دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: پێوەندی ئێران و سوریا تادێ بەهێزتر دەبێ

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : پێوەندی ئێران و سوریا برایانە و بێ وێنەیە و ئەم پێوەندییە هەموو ڕۆژێ بەهێزتر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد عەبدوسەتار وەزیری ئەوقافی سوریا لە تاران  بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە سەرکەوتن نیزیکە  هیواداری دەربڕی دەوڵەتی و گەلی سوریا بتوانن بەسەر دوژمنان و هێرشبەرانی بیانی  کە لە دەرەوە هاتونەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە و زەبر لە گەل و دەوڵەتی سوریا دەدەن، سەرکەون  . 

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی شەڕی سوریای بەشەڕی نێونەتەوەیی زانی و وتی : نیزیکەی هەشتا وڵات لە شەڕی یەمەن بەشدارن و ئەم شەڕە تاقیکارییەکە بۆ دەوڵەت و گەلی سوریا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوە و ڕاوەستان بەرامبەر بە دوژمنان.

محەممەد عەبدوسەتار  وەزیری ئەوقافی سوریاش لەم چاوپێکەوتنەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی خۆڕاگری قارەمانانەی  ئیسلامی هەروا درێژەی هەیە وتی : سوریا لە تەنیشت ئێران دایە و هەنگاوگەلی گرینگی بۆ بەهێز بوونی هاوکاری و پاوەجێیی خۆڕاگری ئیسلامی ، هەڵگرتووە.

عەبدوسەتار پێداگری کرد :  هاوکاری نێوان  ئێران و سوریا لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری سەربازی ، کۆمەڵایەتی و ئابووری  بەهێزە  . 

وەزیری ئەوقافی سوریا هاوڕێ لەگەڵ شاندێک بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەردانی تارانی کردووە.