وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشەو دێ بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i329207-وەزیری_دەرەوەی_فەرەنسا_ئەمشەو_دێ_بۆ_تاران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ژان ئیڤۆ لۆدێریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشە بەمەبەستی وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی دێت بۆ تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2018 09:37 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشەو دێ بۆ تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ژان ئیڤۆ لۆدێریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمشە بەمەبەستی وتووێژ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی دێت بۆ تاران .

بەهرام قاسمی ، وتیشی:  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەفەری دوو ڕۆژەی  بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار دەکات و سەبارەت بە پرسەکانی دوولایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەیی وتووێژ دەکات  . 

بەرلەمەش باڵوێزخانەی فەرەنسا لە تاران لە ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند : ژان ئیڤۆ لۆدێریان  لە ڕێ وڕەسمی  کرانەوەی پیشانگەی  لۆور لە تاران  کە لە پێنجەم هەتا هەشتەمی مانگی مارس لە مۆزخانەی  نەتەوەیی ئێران بەڕێوە دەچێت،  بەشداری  دەکات . 

میدیاکانی فەرەنساییش  گڕینگترین پرس و فەرمانی کاری سەفەری  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ تارانیان دەستەبەر کردنی پێشەکی سەفەری ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ تاران ڕاگەیاند.