راوێژکاریی زەریف لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i330349-راوێژکاریی_زەریف_لەگەڵ_سەرۆک_پەرلەمانی_پاکستان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان دیداری کرد و لەو دیدارەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2018 07:31 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی زەریف لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی پاکستان دیداری کرد و لەو دیدارەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی خستە بەر باس و لێکدانەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممە لە دیداری"سەردار ئەیاز سادق"  سەرۆک پەرلەمانی پاکستان لە ئیسلام ئاباد  پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی بەتایبەت پێوەندیی نێوان پەرلەمانەکانی دوو وڵاتی خستە بەر باس و لێکدانەوە.

"سەردار ئەیاز سادق"  سەرۆک پەرلەمانی پاکستانیش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە پێوەندیی زۆر باش و نزیکی دوو وڵات ڕایگەیاند: ئێران تەنیا وڵاتێکی دراوسێ نییە بۆ ئێمە بەڵکوو ئێمە بە وڵاتی هاوڕێ و برای پاکستانی دەزانین.

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک پەرلەمانی پاکستان هەروەها لەم دیدارەدا سەبارەت بە هاوکاریی بانکی، ئاسایشی و پرسەکانی ناوچە بەتایبەت سەبارەت بە سووریا و یەمەن و هاوکاریی چەن لایەنە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان گەیشتە ئیسلام ئاباد.